ڕێزدانانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بۆ پلەوپێگەی بەرزی ئیمام خومەینی(ڕە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311823-ڕێزدانانی_سەرۆکی_پەرلەمانی_ئەیالەتی_بەلووچستانی_پاکستان_بۆ_پلەوپێگەی_بەرزی_ئیمام_خومەینی(ڕە)
سەرۆکی پەرلەمانی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بەئامادەبوون لە سەر مەزاری پاکی ئیمام خومەینی(ڕە) ، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 04:19 Asia/Tehran
  • ڕێزدانانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بۆ پلەوپێگەی بەرزی ئیمام خومەینی(ڕە)

سەرۆکی پەرلەمانی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بەئامادەبوون لە سەر مەزاری پاکی ئیمام خومەینی(ڕە) ، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

راحیلە حەمید خان درانی و شاندی هاوڕێی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە بە دانانی تاجە گوڵینە لەسەر ئارامگەی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێزیان گرت لە پلەی بەرزی ئیمام خومەینی(ڕە).

شاندی پەرلەمانیی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان رۆژی سێ شەممە گەیشتە تاران. ئەندامانی ئەو شاندە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژ دەکەن.

شاندی پەرلەمانیی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان هەروەها سەردانی پارێزگاکانی فارس(باشووری ئێران) ، ئیسفەهان(ناوەندی ئێران) و خوراسانی رەزەوی(باکووری رۆژهەڵاتی ئێران) دەکات.

شاندی پەرلەمانیی ئەیالەتی بەلووچستان لە سەفەر بۆ مەشهەد(ناوەندی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی) ، دەچێتەسەر مەزاری حەزرەتی" ثامن االحجج علی بن موسی الرضا(ع) "-ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان- و زیارەتی دەکا.

ئەیالەتی بەلووچستان، گەورەترین ئەیالەتی پاکستانە.