یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە مۆسکۆی ڕووسیا
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە هەڵوێستی دژە بەرجامیی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بەشداربوون لە دانیشتنی جیهانیی چەکداماڵینی ناڤۆکی گەیشتە مۆسکۆ.
عەبباس عێراقچی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا لە مۆسکۆ، وتی: ئەو سەردانە لەچوارچێوەی ڕاوێژکاریی بەردەوامی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان لەوان بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) ئەنجام دەگرێ.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، وتیشی: هەڵوێستی دژە بەرجامیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەخت کردنەوەی لایەنەکانی دیکەی گرووپی پێنج کۆیەک(ئینگلیز، ڕووسیا، فەڕانسە، چین و ئاڵمان) لەمەڕ پێویستیی جێ بەجێ کرانی بەرجام و بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی ڕاوێژکاریی لە مۆسکۆ دەبێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی(١٣ی ئۆکتۆبر) لە چوارچێوەی درێژەی کردە دژەبەرجامییەکانی وڵاتەکەی، لە بانگەشەگەلێکی دوژمنکارانەدا، ئێرانی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تاوانبار کرد کە ئەو تۆمەت پاڵدانانە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان، یەکێتی ئوروپا، رووسیا، چین و زۆرێ لە وڵاتانی جیهان ڕەت کرایەوە.
بەشداربوون لە دانیشتنی چەکداماڵینی ناڤۆکی لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مۆسکۆ ڕاگەیێندراوە.