پشکنینی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران لەشیاوەتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312984-پشکنینی_دامەزراوە_سەربازییەکانی_ئێران_لەشیاوەتی_ئاژانسی_نێودەوڵەتیی_وزەی_ئەتۆمیدا_نییە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆی نییە سەردانی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران بکات و بیانپشکنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • پشکنینی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران لەشیاوەتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا نییە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆی نییە سەردانی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران بکات و بیانپشکنێ.

بەپێی ڕاپۆری ئیتارتاس؛ سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەو وتووێژکاری باڵای ناڤۆکیی ڕووسیا، لە دانیشتنی دوو ڕۆژەی چەکداماڵینی ناڤۆکی لە مۆسکۆ دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، بەپێی بڕگەی"تی"ی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) کە هاوپێوەندە بە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، ئاژانس بۆی نییە ئەو پشکنینانە ئەنجام بدات و ناتوانێ وەها بەرپرسایەتی گەلێک بگرێتە ئەستۆ، چونکە ئەو بڕگە(تی) ، هاوپێوەندە بە پرس وبابەتگەلێک کە لە شیاوەتییەکانی ئاژانسدا نییە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: پرسی پشکنینی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران بێ دانوستان ئەنجام ناگرێ و ئەو بابەتە دەبێ لەکۆڕی دواتری کۆمیسیۆنی هاوبەش بێتەئاراوە.

ئەگەر هاوبەشەکانی دیکە هۆگری دانوستان لەو بارەوەن، مۆسکۆش ئامادە دەبێ هەتا لەبارەیەوە وتووێژ بکاو هەڵوێستەکانی بێنێتە ئاراوە. دانیشتنی دوو رۆژەی چەکداماڵینی ناڤۆکی هەینی و شەممەی ڕابردوو لەگەڵ زیاتر لە٢٠٠بەرپرس وکارناسی شارەزای کاروباری وزەی ناڤۆکی، لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

رووسیا لەتەنیشت زۆرێ لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئوروپاییەکان داکۆکییان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کرد. دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو هەڕەشەی کرد کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکشێتەوە بۆیە لەگەڵ کاردانەوەی توندی جیهانی بەرەوڕوو بوو.