کاردانەوەی زەریف بە لێدوانەکانی تیلەرسۆن دژی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313014-کاردانەوەی_زەریف_بە_لێدوانەکانی_تیلەرسۆن_دژی_حەشدی_شەعبی
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە لێدوانەکانی رێکس تیلەرسۆن هاوشانی ئەمریکی خوی لە بارەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 04:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە لێدوانەکانی تیلەرسۆن دژی حەشدی شەعبی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە لێدوانەکانی رێکس تیلەرسۆن هاوشانی ئەمریکی خوی لە بارەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەممە جەواد زەریف شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی رێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبیی عێراق و لەسەر لاپەڕەی خوی لە توییتەر نووسی : ئەو عێراقیانەی کە بۆ بەرگری لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە بەرامبەر گروپی ترۆریستیی داعش رابوون ، دەبێ بگەڕێنەوە کام وڵات ؟

زەریف وتیشی ئەم سیاسەتە پڕ شەرمەزاریەی واشنگتۆن بە دۆڵارە نەوتیەکان بەسەر ئەمریکا داسەپێنرا .

رێکس تیلەرسۆن رۆژی یەکشەممە لە سەردانی بۆ سعودیە ئیدعای کرد میلیشیاکان لە عێراق دەبێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خویان .

تیلەرسۆن هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بە میلیشیا ناوبرد .