گەڵاڵەی سێناتۆرەکانی ڕووسیا بۆ لەگوشارنانی کۆنگرەی ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
سێناتۆرەکانی ڕووسی بەئامادەبوونی نوێنەرانی پەرلەمانەکانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆیەک ، ڕەشنووسی گەڵاڵەیەک هاوپێوەند بە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) تاووتوێ دەکەن.
هەواڵدەریی ڕێیانۆوێستی بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە لیژنەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ بڕیارە دانیشتنێک بۆ تاووتوێی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی یاسادانەرانی ڕووسی لەمەڕ داواکردن لە پەرلەمانەکان بەتایبەت نوێنەرانی وڵاتانی گرووپی پێنج کۆیەک بۆ گوشار خستنەسەر کۆنگرەی ئەمریکا بەئامانجی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) بەڕێوە بچێ.
بەپێی ئەوڕاپۆرە، بڕیارە ئەو کۆڕە ٢٥ی ئۆکتۆبر بەڕێوە بچێ.
پێشتر کۆنستانتین کوساچێف سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا جەختی کردووە، جگە لە ئەمریکا هیچکام لەلایەنەکی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، سکاڵایان نییە لە کردەوەی ئێران لەوبارەوەو هەموویان بڕوایان وایە کە بەرجام، ڕێککەوتنێکی کاریگەر بووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا١٣ی ئۆکتۆبر وێڕای خۆبواردن لە پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام و هەڕەشەی کشانەوە لەو ڕێککەوتنە، بڕیاردان لەوبارەی سپارد بە کۆنگرێسی ئەمریکا.
ئەو هەڵوێستانەی ترەمپ لەگەڵ ڕەخنەی بەرفراوانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ وێنە، واژۆکەرانی بەرجام بریتی لە؛ بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین و ئاڵمان و تەنانەت زۆرێ لە کەسایەتی وبەرپرسە سیاسییەکان لەئەمریکادا بەرەوڕوو بووە.