ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313351-ئاگرکەوتنەوە_لە_پاڵاوتگەی_نەوتی_تاران
بەرپرسی یەکەی ئاگرکوژانەوەی شارەداری باقرشاری تاران ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە ی ڕۆژی هەینی لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 15:48 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران

بەرپرسی یەکەی ئاگرکوژانەوەی شارەداری باقرشاری تاران ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە ی ڕۆژی هەینی لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەبولفەزل  ڕەزایی بەرپرسی  یەکەی ئاگرکوژانەوەی شارەداریی باقرشار وتی :  لەبەر ئاگرکەوتنەوە لەیەکێک لە بەشەکانی پاڵاوتگەی نەوتی تاران، دە کەس کوژران و بریندار بوون کە شوناسی دوو کەس لە کوژراوان  دیار نییە  .

هۆی ئاگرکەوتنەوەکە لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران  تەشەناسەندنی ماددەی  ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە یەکەکانی تەقتیر راگەیەندراوە  بەڵام  هێشتا  هیچ  سەرچاوەیەکی ڕەسمی ئەمەی پشت ڕاست نەکردوەتەوە .

پاڵاوتگەی  نەوتی تاران لە جاددەی قەدیمی  قومی لەباشووری تاران و لەنیزیکی باقرشار دایە.