چاوپێکەوتنی ئامانۆ لەگەڵ ساڵحی لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313452-چاوپێکەوتنی_ئامانۆ_لەگەڵ_ساڵحی_لە_تاران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 09:41 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی ئامانۆ لەگەڵ ساڵحی لە تاران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  یوکیا ئامانۆ  ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  عەلی ئەکبەر  ساڵحی سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو لایەنە ، پرسەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی  هەوڵی هەوبەشی ناڤۆکی  واتە بەرجام و  پرسی پادمانی و پرۆتۆکۆلی وتووێژی  کرد  .

بڕیارە ئامانۆ  وساڵحی دوای ئەم چاوپێکەوتنە لە پرێس  کۆنفرانسێک دا بەشداری بکەن  .

بەرهووز  کەمالوەندی  وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو  سەبارەت بەمەی  ئایا سەفەری  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران بواچێگەری  داواکارییەکانی نایاسایی ئەمریکا بۆ پشکنینی ناوچە سەربازییەکانی ئێرانە، پێداگری کرد  : پرسی  پشکنینی  ناوەندەکانی سەربازیی ئێران بۆ هەمیشە  داخراوە و  بە موهری ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئازانسی نێونەتەوەیی وزەی  ناڤۆکی  یەک لایی کراوەتەوە.

ئەمریکییەکان وێڕای دووپات کردنەوەی بێ بەڵێنییەکانیان و بنپێکردنی هەمیشەیی  بەرجام  بە ڕادەست کردنی داواکاری نایاسایی و بە دەر لە ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی  ناڤۆکی، داوای پشکنینی  ناوەندەکانی سەربازیی ئێرانیان کردووە کە ئەم پرسە بەرەوڕووی کاردانەوە و نەیارەتی بەبڕشتانەی ئێران بوەتەوە  .

یوکیا ئامانۆ  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی شەوی یەکشەممە گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ  کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلاامیی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.