گەیشتنی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313661-گەیشتنی_سەرۆک_کۆماری_ئازەربایجان_بۆ_تاران
ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 07:12 Asia/Tehran
  • گەیشتنی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ تاران

ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان گەیشتە تاران .

ئێلهام عەلی ئوف  بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاتی گەیشتن بە فڕۆکە خانەی مێهرئابادی تاران لەلایەن مەحموود کەرباسیان وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران و سەرۆکی کۆمیسیۆنی  هاوبەشی هاوکارییەکانی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێشوازی لێ کرا.

سەروکی ئازەربایجان لە کۆشکی سەعد ئابادی تاران لەلایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ڕەسمی  پێشوازی لێوە کرا .

ولادیمیر پوتین  سەرۆکی ڕوسیاش   بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە سەردانی تارانی کرد .

دووهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران،  ڕوسیا و ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

لێکدانەوەی هاوکارییەکانی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و مرۆیی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان، وتووێژ سەبارەت بە کریدۆری باکوور بۆ باشوور و لێکدانەوەی جێبەجێ  کرانی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام  لە میحوەرەکانی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی  ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیەندراوە.

یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەش و سێ لایەنەی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان  ئووتی ساڵی 2016 لەباکوو بەڕێوە چوو.