تشرینی دووه‌م 14, 2017 07:48 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی بوومەلەرزەی ڕۆژاوای ئێران

پێوەندی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگەی کرماشان شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند تائێستا لەبەر بوومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران ، 432کەس گیانیان لە دەست داوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بێهنام  سەعیدی ، وتەبێژی  ڕێکخراوی فریاگوزارییش  شەوی دووشەممە  ڕایگەیاند تائێستا لەبەر   ئەم بوومەلەرزەیە ، حەوت هەزار و 817کەس بریندار بوونە  .

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی  حەوت وسێ دەهەم لە ناخی زەوینی  شەوی دووشەممە  ناوچە جۆربەجورەکانی  ڕۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی  ئێراقی  هەژاندەوە .

تائێستا زۆرتر لە 222دوالەرزە لە پارێزگەی کرماشانی ئێران  تۆمار کراوە  .

بەرپرسانی  نێوخۆیی، لەشکری  و کاربەدەستانی جۆربەجۆری  سەربازیی ئێران لەوان سەردار سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری ، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەمیر سەرلەشکر  عەبدوڕەحیم  مووسەوی فەرماندەی گشتی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بۆ لێکدانەوەی ڕەوشەکە و بەرنامەداڕشتن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان ئامادەبوونە  .

لەسەر فەرمانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەزیرانی نێوخۆ و تەندوروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی و سەرۆکی حەشیمەتی مانگی سوور هاوڕێ لەگەڵ  تاقمێک لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ، ڕۆیشتوونەتە  پارێزگەی کرماشان  .

هەرلەم چوارچێوەیەدا  حەسەن رۆحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ چاوەدێری و لێکدانەوەی  ڕەوتی فریاگوزاری  بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ لێقەوماوان دەگەنە پارێزگەی کرماشان  .

سەرپەیڤ