تشرینی دووه‌م 14, 2017 08:31 Asia/Tehran
  • ڕاگەیندرانی پرسەو تازیەداری  گشتی لە ئێران دوا بە دوای قەومانی بوومەلەرزە

دوا بە دوای ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران و تیا چوونیی سەدان ئێرانی ، لیژنەی دەوڵەتی ئێران شەوی سێی شەممە بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوەیەک ، ئەمڕۆ سێی شەممەی بە تازیە داری گشتی ڕاگەیاندووە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لە دەقی ڕاگەیاندراوەکانی لیژنەی دەوڵەتی ئێران هاتووە  ڕووداوی تاڵ و هەژینەری بوومەلەرزەی ڕۆژئاوای ئێران کە بوو بە هۆی تیاچوون، زەبر کەوتن و بێ مال وحاڵ بوونیی هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بەتایبەت خەڵکی ستانی کرماشان ، هۆی خەم وپەژارەی فراوانی گەلی ئێران بووە .

 لەم راگەیاندراوەیە دا هاتووە  لیژنەی دەوڵەتی ئێران وێڕای سەرەخۆشی ڕووداوی هەژێنەر بە ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی و گەلی ئێران بەتایبەت خەڵکی شەهید پەروەر  ولە خۆبوردووی ستانی کرماشان و  سەرجەم بەجێماوانی  ئەو ڕووداوە تاڵ ونالەبارە لە ڕۆژئاوای ئێران دەربڕینی هاوخەمی و ئارەزووی سەلامەتی بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە، لەمەڕ ڕێزگرتن لە هەموو قووربانیان وهاوخەمیی لەگەڵ بنەماڵەی ڕێزداری بوومەلەرزە لێدراوان وسەرجەم زەبر ویکەوتووان ئەمرۆ سێی شەممە لە سەرانسەری ئێران تازیە داری گشتی ڕادەگەینێت.

 لیژنەی دەوڵەتی ئێران هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە هەموو هێزەکانی فریاگوازر لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ، سەرجەم وەزارەتخانەکان و دەزگەکانی دەولەتی ئەرکەمندی ئاراستە کردنی ڕاژەکاری بە زەبر ویکەوتووان کرد . هەر لەم حالە دا ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژئاوای ئێران دەکات .

" حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی" رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی یش ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا بانگاوازی گەلی ئێران هەموو دەزگەکانی لەشکەری و نێو خۆیی بەهەموو تواناو ئیمکاناتی خۆیان و خێرا هەنگاو هەڵبگرن لەمەڕ یارمەتی دانی زەبر وێکەوتووان .

سەرپەیڤ