تشرینی دووه‌م 14, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە کرماشان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ (سێێ شەممە) بۆ سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانیی پارێزگا ڕۆژئاواییەکانی وڵات، گەییشتە پارێزگای کرماشان.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە کاتکۆ سەرەتاییەکانی دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە ناوەندەکانی لەشکەری و نێو خۆیی ئێران بە ئامادە بوون لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان هەڵمەتی فریاگوزاری و ڕاژەکاری گەیاندنیان دەستپێکردووە .

نیشتە جێی کردنی خەڵکی ناوچە بوومە لەرزە لێدراوەکان لە سەرەتای کاتکۆکانی دوای بوومەلەرزەکە دەستپێکراوە و فریا گوزاری بە ئیمکاناتی دەوڵەت، سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، سوپا و بەسیج بۆ دانیشتووانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان  درێژەی هەیە.

نەخۆشخانەکانی ساراییش لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان داسەقامگیر بوونە و هێزی داواکاریش بەڕێکراون بۆ ناوچەکە.

بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختەر شەوی دوشەممە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراقی هەژاند.  تا بە ئێستا بە هۆی بوومەلەرزەکە لە ئێران ، ٤٢٣ کەس کوژراون و زیاتر لە حەوت هەزار کەس برینداربوونە.

بە هۆی ئاماری پزشکی دادی پارێزگای کرماشان، بە هۆی بوومە لەرزە ٣١٦ کەس لە "سەرپێل زەهاو"، ٢٢ کەس لە "ئیسلام ئابادی رۆژئاوا" ١٤ کەس لە "کرێند" ، ٢٨ کەس لە "قەسری شیرین" ، سێی کەس لە "جوانڕوو"، ١٥ کەس لە "سەلاس" و ٢٥ کەس لە کرماشان گیانی خۆیان لە دەست داوە .

سەرپەیڤ