ڕۆیشتنی لیژنەیەکی تایبەت لە لایەن ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان
" حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین عەبدولحسەین مۆعیزی" لە سەرووی لیژنەیەک لەلایەن نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ئەمڕۆ (سێی شەممە) بەمەبەستی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و لێکدانەوەی پرۆسەی ڕاژەکاری گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوان گەییشتوونەتە کرماشان(ڕۆژئاوای ئێران).
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین عەبدولحسەین مۆعیزی" نوێنەری ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، و لیژنەی هاوڕێ، لە کۆری زەبر وێکەوتووان و بوومە لەرزەلێدراوان دا ئامادە دەبن تا سەردانی ناوچە زەبر ویکەوتووەکان بکەن، خەریکی لێکدانەوەی ڕەوشی ئێستا و گرفتەکانی ئەوان دەبنەوە .
" حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین مەحموود محەممەدی عێراقی" نوێنەری خەڵکی پارێزگای کرماشان لە ئەنجوومەنی خۆبرکانی ڕێبەری و ژمارێک لە بەرپرسانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، حۆجەتولئیسلاموەلمۆسلمین مۆعیزی لە سەفەرەکەی دا هاوڕێیەتی دەکەن .
" حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی" رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی یش ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا بانگاوازی گەلی ئێران هەموو دەزگەکانی لەشکەری و نێو خۆیی بەهەموو تواناو ئیمکاناتی خۆیان و خێرا هەنگاو هەڵبگرن لەمەڕ یارمەتی دانی زەبر وێکەوتووان .
لە یەکەم کاتکۆکانیی دوای بوومەلەرزە ناوەندەکانی لەشکەری و نێو خۆیی ئێران بە ئامادە بوون لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان خەریکی جێبەجێکردنیی کارو باری فریاگوزاری وڕاژەکاری گەیاندنن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بەیانی (سێی شەممە) بەمەبەستی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگاکانی رۆژئاوایی وڵات، گەییشتە کرماشان.