سەردانی ڕۆحانی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەفەر بۆ پارێزگەی کرماشان سەردانی ڕۆژاوای ئێرانی کردو بە ئامادەبوون لەشاری سەرپێڵ لە ناوچەکانی بوومەلەرزە لێدراوەکان لەم شارە لەگەڵ خەڵک دیدار و وتووێژی کرد.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا بە شیکردنەوەی بەرپرسان لە ڕەوتی چونیەتی خەسار و زیانەکان و ڕەوتی فریاگوزاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی شاری سەرپێڵ ئاگادار کرایەوە .
رۆحانی هەروەها وێڕای بیستنی قسەی بوومەلەرزە لێدراوان و خەڵکی ئەوشارە، بیروڕای ئەوانی سەبارەت بە چۆنیەتی یارمەتی گەیاندن، کەمبوونەکان و گرفتەکان ، فەرمانی پێویستی بۆ لابردنی کەم و کۆڕییەکان و چارەسەرکردنی گرفتی خەڵک دایە بەرپرسان.
خەڵکی سەرپێڵی زەهاویش کە لە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە کرماشان خۆشحاڵ بوون، ئەم ئامادەبوونەیان بە هۆی دڵگەرمی و سەبووری خۆیان ڕاگەیاند .
سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیش کە سەردانی پارێزگەی کرماشانی کردووە وتی : ئۆپراسیۆنی دامەزرانی ناوچەکانی گوندنشین کە خراوەتە ئەستۆی بەسیج وسپای پاسداران خێرا دەست پێکراوە.
بومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت و سێ دەهەمی ڕیشتەر لە ناخی زەوین شەوی دووشەممە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێراقی هەژاندەوە.
تائێستا لەبەر ئەم بوومەلەرزەیە لە ئێران ، 423 کەس گیانیان لە دەست داوە و زۆرتر لە حەوت هەزار کەسیش بریندار بوونە.