پەرچەکرداری وەزیری دەرەوەی ئێران بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i315679-پەرچەکرداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بە_پەلامارە_تیرۆریستییەکەی_میسر
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە پەلاماری تیرۆریستیی سەر مزگەوتێک لەپارێزگای سینای باکووریی میسر، وتی: تیرۆریزم هیچ جیاوازییەک دانانێت لەنێوان بەها خودایی و مرۆییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2017 04:09 Asia/Tehran
  • پەرچەکرداری وەزیری دەرەوەی ئێران بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە پەلاماری تیرۆریستیی سەر مزگەوتێک لەپارێزگای سینای باکووریی میسر، وتی: تیرۆریزم هیچ جیاوازییەک دانانێت لەنێوان بەها خودایی و مرۆییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف دوێنێ هەینی لە پەیجەکەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی توئیتەردا نووسی؛ جارێکی دیکە تیرۆریزمی ترسنۆک و ڕەزیل زەبری لە گەلی ئازیزی میسر وەشاند و سەلماندی، هیچ جیاوازییەک دانانێ لەنێوان شوێنەکاندا، تەنانەت ئەگەر مزگەوت بێ یان پەرستگە.

زەریف وتی: من ئەو کردە تیرۆریستییە بەتوندی ئیدانە دەکەم وبۆ شەهیدانی ئەو پەلامارە، ڕەحمەت بەئاوات دەخوازم و داوای چاکبوونەوە لەخودا دەکەم بۆ برینداران.

تەقینەوەی بۆمب و تەقە لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە پارێزگای سینای باکووریی میسر، لانیکەم ٢٣٥کوژراو و ١٥٠برینداری لێکەوتەوە، هێشتا هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ.