سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ دەچێتە پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i319503-سەرۆکی_مەجلیسی_شۆرای_ئیسلامیی_ئێران_سبەینێ_دەچێتە_پاکستان
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ شەممە لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانی دەچێتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ دەچێتە پاکستان

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ شەممە لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانی دەچێتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی ، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی کێشەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  و دەوری هاوکاری  ناوچەیی، سەردانی  پاکستان  دەکات  .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەسەفەری سێ ڕۆژەی  بۆ پاکستان بڕیارە سەرباری بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، لەگەڵ  ژومارێک  لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، دیدار و وتووێژ بکات .

کۆبوونەوەی گرفتەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دەوری هاوکارییەکانی ناوچەیی،  به ده سپیشخه ریی   پەرلەمانی نەتەوەیی پاکستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئێران، پاکستان، ڕوسیا،  ئەفغانستان، چین و تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بیست و چوارمی دیسەمبەری ساڵی 2017 بەڕێوەدەچێت.