کانونی یه‌که‌م 30, 2017 09:06 Asia/Tehran

30ی مانگی دێسەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ئامادەبوونی عاشورایی خەڵکی حەماسەسازو وەلایەتمەداری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێپێوانەکەی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی - هەتاوی کە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ڕاپەڕین و لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە شانازیەکانی گەلی ئێران دێتە ئەژمار .

حەماسەی ٩ی بەفرانبار، هێمای سەربەستی، سەربەخۆیی و بەسیرەتی ئەو خەڵکەیە کە تا دواهەناسە بۆ پاراستنی بنەماکانی ئیسلام و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خۆراگری دەکەن و بە دەنگی بەرز رایانگەیاند کە بێتوو دوژمن بەرامبەر بە ئایینەكەیان راوەستێ لەهەمبەر هەموو دونیا رادەوەستن.

بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە حەماسەتی نۆیەمی مانگی بەفرانبار لە "تاران" پێتەختی ئێرانی ئیسلامی

ڕۆژی  ٩ی بەفرانبار لە مێژوویی شۆڕشی ئیسلامیدا وەکوو ڕۆژی بەسیرەت بوو بە ڕۆژێكی خودایی، تاهەتایی  و لەبیرنەکراو. لەم ڕۆژە مێژووییەدا گەلی هەمیشە ئامادەی ئێرانی ئیسلامی حەماسەیەکی دیکەیان خوڵقاند و دوژمنانی خواوەند و ئایینەکەیان هیوابراو کرد و دڵی ئیمامی زەمان (عج) و نوێنەرە ڕاستەقینەكەی حەزرەتی ئایەتووڵلا هولعوزما خامەنەیی (دامت برکاتە)ـیان شاد کردەوە.

ڕێپێوانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی هەتاوی لە شاری تەبرێز

دەتوانین بڵێین ٩ی بەفرانبار ڕۆژی زاڵ بوونی سوپای ئیلاهییە بە سەر سوپای شەیتان. ڕۆژی هەڵقوڵانی سۆز و خرۆش لە ناخی گەلی ئێرانەوە و دەرخستنی تووڕەیی پیرۆزە بەرامبەر بە سوکێتی  و بێ ڕێزی کردنی ژمارێک فریودراو یان بەکرێگیراوی بیانییەکان لە ئاست پیرۆزایەتییەکان لە ڕۆژی عاشوورای حسێنیدا.

 حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما  خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە ساڵوەگەڕی ٩ بەفرانبار ی ٨٨ ، بە ئاماژەدان دان بە دوژمنی و ڕق وکینە نواندنی مڵهۆڕان دژی دەستەڵاتداریەتی ئیسلام و هەوڵی ئەوان بۆ وەرگرتنی هێز و دەسەڵات لە نیزامی ئیسلامی ، فەرموویان ، ئەمڕۆکە ئەندازیاریی بەرەنگاربوونەووەی دەستەڵاتەکانیی ئەستەکباری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی سەندنەوەی دەستەڵاتی ماددی و مەعنەوەی و ورە وئیرادەی گەلی ئێرانە . لە بەرامبەر ، دەبێ ئەو دەستەڵاتە بپارێزین و ڕۆژ لەگەڵ رۆژ بەهێزتری بکەینەوە.

ڕۆژی نۆهەمی بەفرانبار لە ڕاستیدا ڕۆژی نا گوتنی گەلی ئێرانە بە سەرانی ئاڵۆزی و ئەرێ گوتن بە  حکومەتی ئیسلامی و پەیمان نوێ کردنەوەی خەڵک لەگەڵ ئارمانجە بەرزەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و ڕێبەری بلیمەتی شۆڕشی ئیسلامی.

خەڵک لەم ڕۆژەدا تیری مەرگیان هاویشت بەرەو سەرانی فیتنە و پشتی جەستەی دزێوی فیتنەیان دا بە عەرزدا. ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٣٨٨، یاسایی بوونی سیاسیی حکومەتی ئیسلامیی ئێران دیسان بە ئامادەبوونی بە ملوێنانی کەس لە تاران و هەموو شارەکانی وڵات بە هەموو خەڵکی جیهان ڕاگەیەندرا.

ساڵڕۆژی حەماسەی ٩ی بەفرانبار ڕۆژی بەرچاووڕوونی و پەیمان بەستنی ئوممەت لەگەڵ ویلایەت

 

 

سەرپەیڤ