ئازادی بارمتەی ئێرانی لە لایەن بنکەی قۆدسی سپا لە خاکی ئەفغانستان
فەرماندەری بنکەی قۆدسی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، باسیان لە ئازادی بارمتەیەکی ئێرانی لە خاکی ئەفغانستان دا کرد لە لایەن خەباتکاریکی ئەم بنکەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری تەسنیم، سەردار سەرتیپ " محەممەد مارانی" وتی: خەباتکارانی بنکەی قۆدسی سپا لە کردەوەیەکی ئیتلاعاتی و ئۆپەراسیۆنی دا توانیان،" حسەین حاج مەلیک" ئەندازیاری بەشگەی ئێرانی " جیهادی نەسر" کە مرۆڤ رفێنان برد بوویان بۆ یەکێ لە ویلایەتەکانی سنووری ئەفغانستان، ئازاد بکەن.
فەرماندەری بنکەی قۆدسی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، وتیشی: حسەین حاج مەلیک ١٤ دیسەمبەر لە کاتێک دا خەریکی گەڕانەوە بۆ شۆینی حەسانەوەی بوو لە لایەن کەسانی نەناس لە نێوان ڕێگای شارستانی هاموون و زابۆل لە ستانی سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەبارمتە گیردرا.
ئەو بە ڕاشکاوی وتی: خەباتکارانی بنکەی قۆدسی سپا بە هەماهەنگی وا ئەنجامدراوە، ٢٤ دیسەمبەر توانیان "حسەین حاج مەلیک" لە چنگ بارمتە گیران ڕزگار بکەنەوە .
فەرماندەری بنکەی قۆدسی هێزی زەمینی سپا هەروەها وتی: لەم ئۆپەراسیۆنە پێنج کەس لە هۆکارانی بارمتە گرتن کە لە ئێران دا چالاک بوون ، ناس و قۆڵبەست کراون.