ئەمینداری گشتی نوجەبا: زایۆنییەکان بە جینۆساید لە غەززە شوولیان لێڕاکێشاوە
ئەمینداری گشتی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبا بە ئاماژە بە شەڕی جینۆسایدی زایۆنییەکان لە غەززە وتی: زایۆنییەکان تەواو شوولیان لێڕاکێشاوە و لەوە زیاتر تاقەتمان نەماوە و هیچ هیوامان بە یارمەتیدران نەماوە، مەگین لەلایەن خوای گەورەوە.
شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی دەشڵێت: هەرکەس بێدەنگیی کوشندەی زۆربەی دەسەڵاتداران بەرامبەر بەو تاوانانە ببینێت، دڵنیا دەبێتەوە کە بە هۆی نەترس و بێدەربەست بوونی تاوانبارانی منداڵکوژ، بە تەواوەتی زەلیل و سەرشۆڕ بوونە. ئەمینداری گشتیی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبا پێیشیداگرت: ئەم دڕندەیی، خوێنڕشتن، توندوتیژی و تاوانکارییە کە نە بەزەیی بە دایک و کۆرپەدا دێتەوە، نە ڕێز لە بەساڵاچووان دەگرێت، وایکردووە هەموو مرۆڤەکان وەک ئامانجێک بۆ پاکتاوکردن و جینۆساید ببینن؛ کارێک کە تەنانەت بێبەزەییترین تاوانبارانی مێژوویش نەیانکردووە. جیهان لە کاتێکدا ئەم کارەساتە دەبینێ کە بە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا و ڕۆژاوا، خوێنی منداڵان دەڕژێت و هەروەک ڕووبارێک دەڕوات، وادیارە چاوەکانیشیان نەیانەوێت بیبینن.