کۆبوونەوەی ناڕازیانە لە ئێران و پاڵپشتی ئاشکرای ئەمریکا و دووپات کردنەوەی هەڵەی ڕابردوو
لە چەن ڕۆژی ڕابردووە وە تا ئێستا بڕێک لە شارەکانی ئێران بووەتە گۆڕەپانی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەگەلێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە رامبەر بە کێشە ئابووریەکان و دیار نەبوونی چارە نووسی پارە لێخوراوەکانی دامەزراوە داراییەکان و گرانی بڕێک لە کاڵاکان و لاوازیی چاودێری کردنی دەوڵەت .
بڕێک لەو کۆبوونەوەگەلە لە کردەوەیەکی لە پێش دا داڕێژڕاو بووە هۆی بشێوی و ئاژاوەگێڕان پەلاماریان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و شوێنە گشتییەکان .
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیر ناوخۆی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە یەکەمین دانیشتنی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی باڵای پارێزگاکان لە تاران و لە کاردانەوە بە بڕێک دەرفەت خوازیەکان و کردەوەکانی ئاژاوە گێڕانە بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بە هیچ لەونێک ڕێگا نادرێت کە کومەڵگا تووشی نا ئەمنی و لاوازی بێت وتیشی :لاگری ڕژیمی داگیرکاری زایونی و وڵاتانی توند ڕۆی ناوچە و ئەمریکا و خوشحاڵی ئەوان لە بڕێک ئاژاوە گێڕی لە ئێران نیشانەی ئاشکرای بڕێک لە ڕووداوەکان لە ئێرانە .
لە درێژەی ئەو لاگریانە : سارا سەندرز " وتەبێژی کوشکی سپی سەرلەبەیانی یەکشەمە لە پەیامی توئیتری بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە پاڵ ئاژاوەگێڕی دا ڕاوەستاوە و پشتی.انی لێ دەکات هەڕەشەی کرد : ڕۆژانی چاوپۆشی ئەمریکا لە سەرکوتکاری لە ئێران بە سەر هاتووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکی توند دا بە دووپات کردنەوە بانگەشەکانی چەن مانگ لەمەوبەری دوناڵد تڕەمپ دژی ئێران بانگەشەی کرد هەناردەی سەرەکی ئێران " توند و تیژی خوێنڕشتن و بشێویە " ئەو بەیاننامەیە وتیشی : واشنگتون داوای لە هەموو وڵاتان کردووە ئاشکرا لە خەڵکی ئێران لاگری بکەن خەڵکێک کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن تڕەمپەوە تڕوڕیست وەسف کرابوون .
نەتەوەی ئێران ئەو جۆرە ڕەوت و ڕووداوانەی بەر لەوەش ئەزموون کردووە و ڕیشەکانی بە باشی دەناسێ .
چلونایەتی پیلانەکانی ئەمریکا لە وتەکانی ئەم دواییەی ڕێکس تیلرسون وەزیری دەروەی ئەمریکا دەرکەوت . ناوبراو چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە یاداشتێکدا لە ڕۆژنامەی نیویورک تایمزدا نووسی : ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئیدی لە ئەوڵەویەتی سیاسەتی ئێمە لە هەمبەر ئێراندا نیە . ئێمە ئێستاکە خەریکی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانین بەشێک لەو کردەوە بریتیە لە دامەزراندنی دووبارەی یەکێتیی لە گەڵ شەریکەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها ئێمە کارگەلێک بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ چالاکی ناسەقام کردنی ناوچە ئەنجام ئەدەین . ئێستاکە کوشکی سپی لە چو.ارچێوەی گەڵاڵەی هاوکاری ئیستراتژیکی هاوبەش لە گەڵ ڕیاز و تەلئابیب بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران خەونی ئاژاوەگێڕی لە ئێرانیان لەسەرە تا بەو کارە بە گومانی خۆیان لە دوو لا ؛ یەکەم : لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و دووهەم لە ئاستی ناوچەییدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی بەربڵاو بکات .
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 ئەمریکا بۆ ڕووخاندنی نیزامی ئێران دەستی دایە کردەوەگەلێکی بەربڵاو و لە هیچ پیلانێک لە داسەپاندنی شەڕ و لاگری لە سەدام تا بایکوت و هەڕەشەی نیشان دانی بەرنامەی ناڤۆکی و بانگەشەی درۆیین سەبارەت بە بەرگری ئێرانی درێغی نەکردووە ئێستاکەش ئەمریکا بۆ زەبر وەشاندن لە ئێران بە دوای نەخشەگەلێکی تازەیە .
کاربەدەستانی دەوڵەتی تڕەمپ بڕوایان وایە بۆ بە دی هێنانی گۆڕانکاری واقعی لە ڕەفتاری ئێران دەبێ نیزامەکەی بگۆڕدرێت . بڕێک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ وێنە تیلرسون پێشتریش گەڵاڵەگەلێک لە جۆری گواستنەوەی دەسەڵات لە ئێرانیان هێنایە ئاراوە کە نیشاندەری ئامانجگەلێکە کە ئەمریکا دژی ئێران پێ و شوێنی دەگرێت .
نیویورک تایمز ڕۆژی یەکشەمە لە یاداشتێکدا وێڕای ئاماژە بە لاگریەکانی تڕەمپ لە ڕووداوەکانی چەن ڕۆژی ئەم دواییە لە ئێران نووسی هێشتا شتێکی زۆر سەبارەت ئەو ناڕەزایەتیانە یان ئەوەی کە ئاکامی چی دەبێت دیار نیە .
نیویورک تایمز ڕوولە تڕەمپ وتیشی : خەڵکی ئێران هەر بیرێکیان سەبارەت بە دەوڵەتی خۆیان هەبێت بە ڵام نایەوێ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە تازەیی بە ئاسانکاری ئابووری ئەو وڵاتە و سەفەری ئەوان بۆ ئەمریکا نەیاریەتی کرد بوو دەنگی ناڕەزایەتی ئەوان بێت .