ڕێپێوانی خەڵکی تاران بۆ ئیدانە کردنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i321409-ڕێپێوانی_خەڵکی_تاران_بۆ_ئیدانە_کردنی_ئاژاوەگێڕییەکانی_ئەم_دواییە
خەڵکی تاران دوای خوێندنی نوێژی هەینی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی خۆڕسک ، وێڕای ئیدانە کردنی ناکۆکییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، لەسەر وشیاری ، بەسیرەت و یەکێتیی گەلی ئێران لەبەرامبەر فیتنە وئاڵۆزییەکان، پێداگرییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2018 11:54 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی  خەڵکی تاران  بۆ ئیدانە کردنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە

خەڵکی تاران دوای خوێندنی نوێژی هەینی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی خۆڕسک ، وێڕای ئیدانە کردنی ناکۆکییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، لەسەر وشیاری ، بەسیرەت و یەکێتیی گەلی ئێران لەبەرامبەر فیتنە وئاڵۆزییەکان، پێداگرییان کرد.

لە ڕۆژانی ڕابردوو ژومارێک  خەڵک لە چەند شاری ئێران،  بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و سەردانی دروشمگەلێک ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دیاری نەکرانی چارەنووسی ماڵ و سامانیان و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت  کە هەندێ  لەم کۆبوونەوانە لەلایەن هەلپەرستان و ئاژاوەگێڕان  لە سای داکۆکی بیانییەکان  ئاژاوەی لێکەوتەوە .

کاربەدەستانی ئەمریکی، ڕژێمی زایۆنیستی  و میدیاکانی بیانی  بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لەم کۆبوونەوانە هەوڵیان دا ئەم کۆبوونەوانە بەرەو ئاژاوەگێڕی بەرن ، بەڵام گەلی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی بەربڵاو و خۆڕسک  لەشارە جوربەجورەکان ڕق و نەفرەتی خۆیان لە پیلانی نوێی دوژمنان و  هەلپەرستان بۆ تێکدانی ماڵ و سامانی گشتی ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  نوێژکەرانی تاران وێڕای  ئیدانەکردنی هەرچەشنە ئاژاوەگێڕییەک، تێکدانی ماڵ وسامانی گشتی و بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزایەتییەکان و دامەزراوەکانی نەتەوەیی، بە بەرزکردنەوەی دروشمی  نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بۆ ئیسرائیل، نەمان بۆ ئالی سعود  و نەمان بۆ ئاژاوەگێڕ،  داکۆکی خۆیان لە نیزامی پیرۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران ، نیشان دا  .

خەڵکی بەرچاوڕوونی تاران وێڕای  ڕێزگرتن لە گەلی بوێری ئێران و هێزی ئینتیزامی و ئاسایشی بۆ پووچەڵ کردنەوەی فیتنەکانی ئەم دواییە، وتیان  : گەلی ئێران هەمووکات پشتیوانی نیزام، ڕێبەری و ئینقلابی ئیسلامین.