دەس بەکاربوونی دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i321731-دەس_بەکاربوونی_دوهەمین_کۆنفڕانسی_ئاسایشیی_تاران
دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاران ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سیاسی ، ئاسایشی و توێژەرانێک لە 49 وڵاتی جیهانەوە لە تاران دەست بە کار بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 06:02 Asia/Tehran
  • دەس بەکاربوونی دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاران

دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاران ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سیاسی ، ئاسایشی و توێژەرانێک لە 49 وڵاتی جیهانەوە لە تاران دەست بە کار بوو .

 بە پێیی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، تاووتوێ کردنی " ئاسایشی ناوچەیی لە رۆژاوای ئاسیا ، رەوت و کێشە تازە سەرهەڵداوەکان " و کێشە ئاسایشیەکانی رۆژاوای ئاسیا تەوەری دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تارانە.

لێکدانەوەی دەوری ئێران ، دەورگێڕانی ناوچەیی وواوە ناوچەیی لە سیستمی ئاسایشیی رۆژاوای ئاسیا ، دەوری گەشەی ئابووری لە ئاسایشی ئەم ناوچەیەدا ، هاریکاریی بەرگریی و ئاسایشی و ڕۆڵی بەرەی خۆڕاگریی لە ئاسایشی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لە بابەتەکانی دیکەی ئەم کۆنفڕانسەن .