بەشداری سی ویەک سەرۆک وجێگرسەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i322767-بەشداری_سی_ویەک_سەرۆک_وجێگرسەرۆکی_پەرلەمانی_وڵاتانی_ئیسلامی_لە_کۆبوونەوەی_تاران
وتەبێژی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران ، لە بەشداری حەفدە سەرۆک وچواردە جێگری سەرۆک پەرلەمان لەم کۆنفرانسە هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2018 14:51 Asia/Tehran
  • بەشداری سی ویەک سەرۆک وجێگرسەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی تاران

وتەبێژی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران ، لە بەشداری حەفدە سەرۆک وچواردە جێگری سەرۆک پەرلەمان لەم کۆنفرانسە هەواڵی دا.

" کازم جەلالی" ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی بیستەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەناوکۆڕی هەواڵنێران لە تاران ، وتی: سەرەڕای بەشداری نێزیک بە حەفدە سەرۆک پەرلەمان وچواردە جێگری سەرۆک، هەموو شاندەکانی بەشداری کەرلە ئاستی سەرۆک کۆمسیۆن ونوێنەرانی مەجلیسن. وتەبێژی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران وتی: بە پێی کەش وهەوای کارشکینی بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی ، ڕادەی بەشداری وڵاتان لە کۆبوونەوەی تاران باشە، لەحاڵێکدا کە ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئیسلامی لە وڵاتی مالیی تەنیا پێنج سەرۆک پەرلەمان بەشداریان هەبوو. جەلالی وتی: ڕێ وڕەسمی دەسبه کارکردنی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سبەێنێ سێشەممە بە بەشداری عەلی لاریجانی سەرۆک مەجلیس ووتاردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێدەبێت وپاشان کۆنفرانس ئەچێتە ناو بواری دەستوری کاری خۆیەوە. سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی پاش نێوەڕووی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک کۆتایی ئەدات بە کاری خۆی.