کانونی دوھەم 17, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • بالوێزی  ئەڵمانیا لە ئێران :گەشەی ئابووری ئێران بۆ ئەڵمانیا وەک خەون وایە

باڵوێزی ئەڵمانیا لە ئێران بە باسکردنیی ئەوەی بارودۆخ بۆ باشتربوونەوەی زۆرتر لە ڕابردووی پێوەندییە ئابوورییەکانی دوو ڵات فەراهەمە، وتی ئێران گەشەی ئابووری یەکجار باشی بووە و ئەم گەشەیە بۆ وڵاتەکەی خەونە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلڤزیۆنی ئێران ، " میلائیل کلور- برشتولد" رۆژی سێی شەممە لە دیداری " وەلیۆڵڵا سەیف" سەرۆکی بانکی مەرکەزی  ئێران ، وتیشی: ئەلمانیا هەوڵ ئەدات یارمەتیی ئێران بدات تا دواهاتەکانی باشی گەشەی ئابووری بۆ خەڵکی ئێران زۆرتر هەست پێبکرێت .

 بالوێزی ئەڵمانیا لە ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش " بەرجام" و جێبە جێبوونیی بە شێوەیەک  کە خەڵکیی ئاسایی  ئێران دواهاتەکانیی ئەو هەست پێبکەن، بەڕاشکاوی وتی: ئەڵمانیا دەتوانێی رۆڵی کاریگەریی لە ئابووری ئێران دا هەبێت و دەبێ ڕێگاکانیی تازە بۆ نەهێشتنەوەی لەمپەرەکانیی  سەر ڕێ هاوکاریی ئابووری دوو لایانە بدۆزینەوە .

 " وەلیۆڵڵا سەیف"سەرۆکی بانکی مەرکەزی  ئێرانیش لەم دیدارە وتی: بەرجام بەڵگەیەکی نێو دەوڵەتییە بەمەبەستی دامەزراندنی هیوری، پاوەجێی و ئاسایش کە ئەوروپا لەم ئامانجە بە باشی تێدەگات بەڵام ئەمریکا هەروا بە دوای  کەندو کۆسپ بەدی هێنانە .

 سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران ، پێوەندییەکانی بانکی وەک پێشنیازی پێوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات زانی و بەڕاشکاوی وتی: هەر دوو لایەن دەبێ هەوڵ بدەن تا گرفتی پێوەندییەکانی بانکی چارە سەر بکرێت وئەو  بانکە ئێرانیانە کە  هۆگر بە کرانەوەی  لقن لە ئەڵمانیا و ئەو وڵاتەیان  پێ باشترە یارمەتییان پێبدەن . 

 

سەرپەیڤ