جوانییەکان و گرفتەکانی بارینی بەفر لە تاران و باکووریی ئێران
بارینی بەفڕێکی قورس لە تاران و نیوەی باکووری ئێران
بەفڕێکی قورس بەشێکی بەربڵاو لە ڕۆژاوا و نیوەی باکووری ئێرانی سپی پۆش کردووە تا ڕادەیەک کە بەرزایی بەفر لە هەندێ ناوچە کوێستانی و شاخاوییەکان لە یەک مەتریش تێپەڕیوە.
لەبەر بارینی بەفرێکی قورس جگە لە تاران خوێندگەکانی ژمارێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی ئەلبوزر، قەزوین، گیلان، مازندەران، کوردستان، کرماشان و خۆراسانی ڕەزەوی داخراوە.
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاریی هەیڤی سووریی ئێران، ١٧ پارێزگای ئەم ولاتە ئێستا بەفر و کڕێوە دایگرتوون.
بارینی بەفر لە پارێزگای تاران هەر درێژەی هەیە و لەبەر قورس بوونی ئەو بەفرە ئیدارەکانی ئەم پارێزگایە درەنگتر کاریان دەست پێ کردووە.
موسافیرێکی زۆریش لە جادەکاندا لەوان جادەی تاران- کەرەج و تاران _ قوم لە نێو بەفردا ماونەتەوە و خوازیاری ئەوەن خێراتر وەفریایان کەون.
رێگای تاران - کەرەج چەندین کاژێرە کە بە تەواوەتی داخراوە و شاڕێی قەزوین - زەنجان و قەزوین - ڕەشت و رێگای کۆنی ڕەشت - قەزوین داخراوە.
رێگاکانی کەرەج - جالووس، هەراز، قەزوین - هەمەدان و ورمێ - مەهاباد داخراوە.
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی و فڕۆکەخانەی مێهرابادیش تا ڕاگەیاندنی دواتر ڕاگیردراوە.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانیش کراوە تا پێویست نەبێ خۆیان ببوێرن لە هاتووچۆ لە رێگاوبان بەتایبەت لەو رێگایانەی که دەچنەوەسەر تاران.
هەروەها بە هۆی بارینی بەفری قورس له شاره کوردنشینەکان ، ڕێگای ١٥٠ گوندی کوردستانیش داخراوە.
ئێستا لە ڕێگاکانی ناوچەی بیجاڕ، قوروە، سنە- دیواندەرە و پێچەوانەکەی تەنیا بە زەنجیر تهگهرههوه هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕێگهی پێدهدرێت.