بەشداری نەوەد هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە حەجی داهاتوو
نوێنەری وەلی فەقی وسەرپەرەشتی حاجیە ئێرانیەکان لە کاروباری حەج وزیارەت وتی: ژماری زیارەکارانی ئێڕانی بەیتۆللاهه لحەرام لە حەجی داهاتوو دەگاتە نەوەد هەزار کەس .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما حوجەتۆلیسلام وەلموسلمین "" عەلی قازی عەسکەر وتی: ڕیککەوتن نامەیەک لە نێوان کۆماری ئسیلامی ئێران وعەرەبستان مۆرکراوەکە تییدا وێڕای پاڕاستنی ئیمتیازەکانی ساڵی ڕابردوو ، مەسەلەکانی ئاسایشی زۆرتر لە بەر چاوگیراوە. نوێنەری وەلی فەقی لە کاروباری حەج وزیارەتی ئێران وتیشی: ئاستی کوالیتی هۆتیلەکان که لە بەرچاو گیراوە بۆ زیارەتکارانی ئێرانی لەچاو ساڵی ڕابردوو باشتر بووە. یەکەمین کۆبوونەوەی ڕەسمی وتوووێژەکانی حەجی ساڵی دووهەزارو هەژدە لەنێوان شاندی حەجی کۆماری ئیسلامی ئێران وشاندی حەجی سعودی بیست ونۆی دێسەمبەری دووهەزارحەفدە لە وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان لە جەدە بەڕێوە چوو. حەمید محەممەدی سەرۆکی ڕێکخراوی حەج وزیارەتی ئێران ومحەممەد ساڵح بن تاهیر بنتن وەزیری حەجی عەرەبستان لەم خۆلە لە وتوووێژەکان کەبۆ داڕشتنی بەرنامەکانی حەجی ساڵی داهاتوو بەڕێوە چوو، شاندی حەجی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێویستی دابین کردنی بواروبەستین بۆدانی خزمەتی باش لە تەنیشت دابین کردنی ئەمنیەت وپاڕاستنی عیزەت وکەرامەتی حاجیە ئێرانیە کان پیداگری کرد.