ته‌مووز 25, 2025 07:17 Asia/Tehran

ژێدەرە پزیشکییەکان لە پارێزگای سوەیدا بە ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لەم پارێزگایە پاش پەلاماری دڕندانەی هێزە تیرۆریستییەکانی حکوومەتی جۆلانی ڕایانگەیاند کە بەرەو ڕووی بشێوی و ئاڵۆزییەکی تۆقێنەر بوونەتەوە و تەرمێکی یەکجار زۆر لە نەخۆشخانە کان و لە سەر شەقامەکاندا کەوتوون.

لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکان لە پارێزگای درۆزینشینی سوەیدا پاش لەشکرکەشیی بەربڵاوی تیرۆریستانی سەر بە حکومەتی ئەبوو محمد جۆلانی لە حەفتەی ڕابردوودوا بە دوای خۆوەردانی ڕژێمی زایۆنی، ئیستاش بەردەوامە، ژێدەرە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەوشی مرۆیی لەم پارێزگایە بە تایبەت لە بەشی تەندروستی و پزیشکی گەلێک کارەساتبارە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە نەخۆشخانە حکوومی و ناحکومییەکانی پارێزگای سوەیدا  پاش ڕووداوە خوێناوییەکانی هەفتەی ڕابردوو بەرەوڕووی بڕانی ئاو و کارەبا و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی پێویست و  دەرمانە زۆر گرنگ و تایبەتەکان بوونەتەوە. جگە لەوە نەخۆشخانەکانی سوەیدا پڕن لە بریندار و کوژراو و ژمارەیەکی زۆریش تەرم لە نەخۆشخانەدا کەڵەکە بوون و تەنانەت ژمارەیەکی زۆر لەو تەرمانە لەسەر شەقامەکان و شۆستەکاندا ماونەتەوە.دکتۆر عومەر عادل عوبەید سەرۆکی ناوەندی پزیشکی سوەیدا ڕایگەیاند؛ دۆخی نەخۆشخانەی ناوەندی سوەیدا کە هەفتەی ڕابردوو لە پەلامارەکانی هێزەکانی جۆلانی و عەشیرە عەرەبە بەدەوییەکانی سوریا یەک ڕۆژی تەواو داگیر کرا وەلە کاتی داگیرکەرانیشیدا ژمارێکی زۆر لە ستاف و فەرمانبەرانی کوژران، گەلێک کارەسات بارە. ناوبراو وتیشی جگە لەوە نزیکەی شەش ڕۆژە کە تەرمێکی زۆر لە ناوەوە و دەرەوەی نەخۆشخانەکەدا کەوتوون و بوونەتە هۆی هاتنە ئارای ڕەوشێکی یەکجار نالەبار.ئەم بەرپرسە پزیشکییەی پارێزگای سوەیدا ڕایگەیاند: ستافی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ناوەندی ئەم شارە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا نزیکەی پێنسەد نەشتەرگەرییان ئەنجامداوە.

سەرپەیڤ