ته‌مووز 24, 2025 16:27 Asia/Tehran
  • جەمیل بایک: دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ چاویان لە دەستی کورد و ئۆجەڵانە

هاوسەۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە کە لە کاردانەوە بە گەڵاڵەکەی حکومەتی تورکیا لەبارەی دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەم وڵاتە وتی: تورکیا ئەمڕۆ چاوی لە دەستی کورد و ئۆجەڵانە.

جەمیل بایک وتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا  بۆیان دەرکەوتووە کە سیاسەتەکانیان تووشی شکست بووە و درێژەپێدانی ئەم ڕێگایە قەیرانی گەورەتری لێدەکەوێتەوە. ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش ئەوانی بەوە گەیاندووە کە بە بێ لە پێوەندیدابوون لەگەڵ کوردان و راکێشانی داکۆکییان، چارەنووسێکی وەک ئیمپەراتووری عوسمانی چاوەڕێیان دەکات.

ئەم ئەندامەی کۆسنەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە دەڵێ: هەروا کە مستەفا کەماڵ بە دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ کورد و یەکێتیی سۆڤییەت توانی سەرکەوێ، ئەمڕۆیش حکومەتی ئەردوغان ناچارە پشت بە کورد و ئۆجەلان ببەستێ. ناوبراو وتیشی: ڕۆژێک بوو کە ئەردوغان هەوڵی دەدا ئۆجەلان و پرسی کورد لە تورکیا بە تەواوی لە بیر بکرێ، بەڵام ئێستا حکومەتی تورکیا پێویستیان بە کوردەکانی ئەم وڵاتەیە؛ لە ئایدۆلۆژیای حەشاکردنی لە بوون و تیابردنی کوردەکان گەیشتوونەتە پشتڕاست کردنەوەی بوونیان.

جەمیل بایک وشداری دا پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا تەنیا ئەو کاتەی دێتەدی کە بواری ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆش بکرێ.

سەرپەیڤ