حەوتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆد و ستایل و جلوبەرگی فەجر
فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆد و ستایل و جلوبەرگی فەجر هەتا سێزدەی ڕەشەمە لەو تەلارە و تاوەری میلاد و هۆڵی حیجاب بەردەوامە.
حەوتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆد و جلوبەرگی فەجر ڕۆژی یەکشەممە لە تەلاری وەحدەتی تاران کرایەوە. ئەم فستیڤاڵە هەتا سێزدەی ڕەشەمە لە تەلارە و تاوەری میلاد و هۆڵی حیجاب بەردەوامە.
ئامانجی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە، خۆش کردنی بوار و بەستێنی گونجاو و دەکارهێنانی هێما و مارکە و نیشان و تایبەتمەندییەکانی هەویە و پێناسەی ئیسلامی ئێرانی بوو لەمەڕ مۆد و جلوبەرگ و شێوازی ژیان و هەروەها ناساندنی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان و ڕێشاندانی بازاڕی جلووبەرگ بەرەو ڕێگای گرینگی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی.
ئەم ڕووداوە، بریتییە لە پیشاندانی بەرهەمەکان، پێشبڕکێی زیندوو، بەشی نێودەوڵەتی، پیشەسازی و تەکنۆلۆژیای نوێ.لە بەشی ڤیترینی نیشتمانی فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجریش هەروەک خولی ڕابردوو، برەند و مارکە هەڵبژێردراوەکانی جلوبەرگی ئێرانی بەشدارییان کردووە.
ئەم فستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە بەشەکانی گەڵاڵە ڕشتن بۆ جلوبەرگ، گەڵاڵە ڕشتن بۆ قوماش، گەڵاڵە ڕشتن بۆ ڕازێونەرەکان، گەڵاڵە ڕشتن بۆ جانتا و پێڵاو، پێشبڕکێی زیندووی گەڵاڵە ڕشتن بۆ جلوبەرگ، زانستی زانکۆەکان، پیشەسازی و تەکنۆلۆژیای نوێێ هاوپەیوەند، بەشی نێودەوڵەتی، ئەنجومەن و دامەزراوە هونەرییەکانی مۆد و جلوبەرگی نەریتی و ئیسلامی پارێزگاکان و هۆز و ئەتنە ئێرانییەکان بەڕێوە دەچێت.
ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە، خۆش کردنی بوار بۆ برەو سەندنی واتا زانستییەکان و توێژینەوە پسپۆڕییەکان و ئاشنایی هۆگران لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی مۆد و جلوبەرگ لە جیهان، ستایل و مۆدسازی و دەکارهێنان و برەوپێدانی هێما، نیشانە و تایبەتەمەندییەکانی هەویەی ئیسلامی، ئێرانییە هەروەها هاندانی خەڵک بۆ خۆبواردن لە هەڵبژاردن و دەکارهێنانی جلوبەرگ و ستایلی بیانی وبەهێزکردنی ئابووری خۆڕاگرانە و وەدیهێنانی هەلی ئیش و کاری پاوەجێ لە ئامانجەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم فستیڤاڵەیە.
سپاس و پێزانین لە کەسایەتییە ناودارەکانی هونەر، مۆد و پیشەسازی جلوبەرگ و هاندانی گەلاڵەڕێژانی توانا و ستایشی بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنانی جلوبەرگی نێوخۆییش لە بەشەکانی دیکەی حەوتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆد و جلوبەرگی فەجرە.
حەوتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر، بە هەوڵ و تێکۆشانی ناوەندی ڕێکخستنی کاروباری مۆد و جلوبەرگی وڵات لە 6 تا 13 ی ڕەشەمە هاوکات لە تاران و چەند پارێزگای دیکەی ئێران بەڕێوەدەچێت.