نیسان 01, 2018 12:15 Asia/Tehran
  • ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە ؛ رۆژی تیشک دانەوەی پرشنگی ئیسلام لە ئێران و جیهان

دوازدەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، دەرکەوتنی ڕاستەقینەی خواستی و ئیرادەی گەلی مەزنی ئێران بۆ هاتنەدی سەربەرزی ئیسلامی و دیاریکردنی چارەنووسی وڵات بە دەستی خەڵک ئیماندار و شۆڕشگێڕی خۆیە.

دوازدەی خاکەلێوەی 1358 تۆمار کرانی دەقێکی زێڕینی دیکە لە خۆڕاگریی سەربەخۆخوازانە و ئازادیخوازانەی مرۆڤایەتییە کە لە بەرواری مێژووی هاوچەرخ دا بێ وێنەیە.

بەشداری حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە

سی و حەوت ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا چەشنی حکومەتی ئێران دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، گشتپرسی لەسەر کرا و سەتی نەوەدو هەشتی خەڵک ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر "کۆماری ئیسلامی " تائەم ڕۆژە وەکوو جەژنی خەڵک سالاری لە مێژووی ئێرانی ئیسلامی دا تۆمار بکرێت .

گەلی ئێران لە یەکەمین ڕۆژانی سەرکەوتنی ئینقلابی بەشکۆی ئیسلامی بو پەیڕەوی کردن لە حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ئیمام و موقتەدای خۆیان بە ئامادەبوونی ئاگادارانە لە گۆڕەپانی هەڵبژاردن دەنگی ئەرێنیان دابە کۆماری ئیسلامی و لە هەمان سەرەتاوە بە جیهانیان نیشان دا کە زاڵن بەسەر چارەنووسی خۆیان دا .

ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە ؛ رۆژی تیشک دانەوەی پرشنگی ئیسلام لە ئێران و جیهان

ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سبارەت بەم ڕۆژە فەرموویان : دوازدە خاکەلێوە یەکەمین ڕۆژی حکومەتی ئەڵڵا یە و ئەم ڕۆژە لە بەرواری ڕەسمی ئێراندا بۆ هەمیشە پاوەجێ کرا.

بەشداری گەلی ئێران لە ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیش ڕوژی کۆماری ئیسلامییان بە سەردەمێکی بێ وێنە لە بەرواری ئێران دا وەسف کرد و لەوبارەوە فەرموویان: ڕوژی کۆماری ئیسلامی بەشێکی بێ وێنە لە مێژوویە چونکوو بۆ یەکەمجار دوای سەدری ئیسلام و دوای فیترەکی کورتی یەکەمین ساڵەکانی فەتحی ئێران بەدەست موسوڵمانان، نیزامێک ڕاگەیەندرا کە خاوەنی دوو تایبەتمەندی جەماوەری و ئیلاهی بوون واتە کۆماری ئیسلامییە.

بەشداری گەلی ئێران لە ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە

ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێکێک بۆ کۆتایی دان بە نیزامەکانی دیکتاتۆری سەربە ڕۆژاوا بوو کە بە وتووێژی ئینقلابی ئیسلامی، کۆماری ئیسلامییان بۆ خەڵکی ئێران بەدیاری هێنا، دیارییەک کە ئەمڕۆ بووەتە هێمایەکی نوێ نەتەنیا لە ناوچە بەڵکوو لە جیهاندا.

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ