نیسان 13, 2018 09:46 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی بەیاننامەی لێژنەی چوارقۆڵیی عەرەبی لە لایەن ئێرانەوە

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای ڕەت کردنەوەی بەیاننامەی لێژنەی چوارقۆڵیی عەرەبی ، تەواوی خاڵە باسکراوەکانی نێو بەیاننامەی لێژنەکەی کە بە ئامادە بوونی سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێکھاتووە، بە درۆودەلەسە زانی.

وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ڕیازدا کە شەوی ھەینی دەرکرا، بانگەشەیان کرد کە ئێران دەست لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەب وەردەدات و ئاوا کارێک ئاشتی و سەقامی ناوچەکە تێک دەدات.

وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب ھەروەھا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بارەی خودانەتیی بە سەر سێ دوورگە ئێرانییەکەی تونبی بچوک و تونبی گەورەو ئەبوموسا، لە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەم بوارەدا پشتیوانییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە،بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاشکاوانەی ئەو بوختانگەلەی کە لە بەیاننامەی ( ھەشتەمین دانیشتنی لێژنەی وەزارەتی چوارقۆڵیی عەرەب) دا ھاتووە، ئاوا بوختانگەلێکی بە پوچەڵ و بێ ناوەڕۆک و سەرچاوەگرتوو وەھم و سوکایەتی زانی و وتیشی: بەردەوامیی وەھا ڕەوتێک ناوچەکە زیاتر لە گەییشتن بە کەناری ئەھوەنی و ئارامش دوور دەخاتەوە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای تیشک خستنە سەر بە بنەماکرانی ھێندێک ھەڵوێستی دوژمنکارانەو تێکدەرانەی کۆمەڵێک بیروڕای جڵەوکێش و ھەڵە لە بەیاننامەکەدا ، لەوەی کە ھێندێک وڵاتان ھێشتاش لە بەر نەزانی پێداگرن لە سەر ھەڵوێستی دوژمنکارانەو بەردەوام کردنی جوڵانەوە ھەڵەو بڕست بڕەکانیان لە ھەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دا و ئوژمنی سەرەکیی خۆیانیان لەبیر بردووەتەوە، داخ و مەخابنی دەربڕی.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ھیواداری دەربڕی کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب کە بڕیار وایە لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا بەڕێوە بچێت، بتوانێ لە ئاراستەی ناسینی ھۆکارە شوێندانەرو سەرەکییە سەقام بەخشەکانی ناوچەکە بەدوور لە ھەرچەشنە پێوەرێکی چەندفاقانە ھەنگاو ھەڵگرێت و ، ھۆکاری قەیرانەکانی ئێستا بەوردی و تۆکمەوتەواوی بناسێت و بە ڕاست بینییەکی قوڵ لە سەر بنەمای مێژووی سیاسیی ناوچەکەو لە پێناوی ھاوپشتیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بجوڵێتەوە.

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب پانزەی ئاپریل لە ڕیازی عەرەبستان دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ