لاریجانی:خۆڕاگریی نەتەوەی سووریا لەهەمبەر تیرۆریستان ئەنجامی باشی لێکەوتەوە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران : خۆڕاگریی نەتەوەی سووریا لە هەمبەر تیرۆریستان ئەنجامی باشی لێ کەوتەوە وتیشی: دۆخی سووریا ڕۆژ بۆ ڕۆژ باشتر دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس " عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەممە لە دیدار لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە تاران وتی: خۆڕاگریی نەتەوەی سووریا ئاکام وئەنجامی باشی لێکەوتەوە وئەم وڵاتە ئێستاکە دۆخێکی هەیە کە ڕۆژبۆ ڕۆژ بەرەو باشتر بوون دەڕوات. جێگری وەزیری دەرەوەی سووریایش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەگەر یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی نەبوایە ، نەتەوەو دەوڵەتی سووریا هیچکات نەیاندەتوانی بەسەر تیرۆریستاندا سەرکەون و، لەهەڵوێستی مکوڕانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر تیرۆریستان ڕێزی گرت. فەیسەڵ میقداد هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە عەرەبستانی سەعودی مەرەسکێشی ئەو تیرۆریسانەیە کە لە سووریا چالاکی دەکەن، وتیشی: ئەگەر پشتیوانیەکانی عەرەبستان لە ئیسراییل نەبوایە ، ئەمریکا هیچکات نەیدەوێرا کە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەلەبیبەوە بۆقودس بگوێزیتەوە. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هاوپەیمانیی ئەمریکا نەتەوەکانی ناوچەی لە خاک وخوێندا گەوزاندووە وتیشی: بەم زوانە بە خۆڕاگریی نەتەوەی سووریا ، ئەمریکا ناچار بە بەجێ هیشتنی خاکی سووریا دەبێت.