ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ، دۆڕاوی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346329-ئەمیرعەبدوڵڵاهیان_تیرۆریستان_و_زایۆنیستەکان_دۆڕاوی_سەرەکیی_گۆڕانکارییەکانی_ناوچەکەن
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، وێڕای شیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ڕەوشی ناوچە، دۆراوی سەرەکی ئەم گۆڕانکارییانەی تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ناوبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ، دۆڕاوی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەن

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، وێڕای شیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ڕەوشی ناوچە، دۆراوی سەرەکی ئەم گۆڕانکارییانەی تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ناوبرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی چوارشەمە لە دیداری ژومارێک لەبەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای  سووریا لە تاران وتی  :  سوپا، خەڵک و دەوڵەتی سوریا، تیرۆریستانیان  لە گەیشتن بە ئامانجیان  ناکام  هێشتوەتەوە کە ئەم سەرکەوتنە یارمەتییەکی زۆری داوە بە سەقام و ئاسایشی ناوچەکە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  وتیشی : ئێران ، ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی ناوچە دەزانێ، هەرلەبەرئەمەش مۆڵەتی بە هاوپەیمانانی خۆی نەدا تیرۆریستان بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بن  . 

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە خاڵە  هاوبەشە فەرهەنگی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و سوریا پێش بە پەرەی  تیرۆریزم  لە ناوچەکە دەگرێت، پێداگری کرد  :  ئێران بە دەسەڵاتەوە لە تەنیشت خەڵکی سوریا دەمێنێتەوە.

ژومارێک لەبەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای سوریاش لەم دیدارەدا بەڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە سوریا وتیان : داکۆکییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرکوت کردنی فیتنەی  تیرۆریستان لە سوریا دەوری بنەڕەتی دەگێڕێ.

بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای  سوریا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە  هیچکات ڕوانینی ستراتژیک و وردی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ یارمەتی دانی سوریاو بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە بیرناکەن، ڕایانگەیاند:  سەرکەوتنی میحوەری  موقاومە لە سوریا و لوبنان، قەرزداری داکوکییەکانی  ئێرانە  .