جەختی ئاڵمان لەسەر گەرەنتی دان بە کۆمپانیاکان بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران
دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاند درێژە ئەدات بە گەرنتی دان بە کۆمپانیاگەلێک کە لە گەڵ ئێران هاوکاری دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز ، وەزارەتی ئابووری ئاڵمان ڕۆژی دووشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک ڕایگەیاند ئەو وڵاتە هەروا درێژە ئەدات بە دانی گەرەنتی بە کۆمپانیاگەلێک کە لە گەڵ ئێران هەناردە ئەنجام ئەدەن یان لەو وڵاتە سەرمایەنانەوە دەکەن . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئابووی ئاڵماندا هاتووە کە ئەو وڵاتە هەروا درێژە ئەدات بە وتووێژەکانی خۆی لە گەڵ ئەمریکا بۆ سڕینەوەی کۆمپانیا ئاڵمانیەکان لە بایکوتەکانی واشنگتون دژی ئێران . وەزارەتی ئابووری ئاڵمان وتیشی گەرەنتی هەناردەیی و سەرمایەنانەوەی ئەو وەزارەتخانەیە بۆ کومپانیاگەلێک کە لە گەڵ ئێراندا هاوکاری دەکەن هەروا درێژەی دەبێت . یەکێتیی ئوروپا بە هەوڵ دان بۆ پاراستنی بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام بە دوای سەلماندنی تواناییە دیپلۆماتیکەکانی خۆی لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییە بەڵام بە هۆی ئابووری و لێنەهاتوویی لە کارتێکەری لەسەر کۆمپانیا گەورە ئوروپاییەکان تا ئێستا نەیتوانیوە گەرەنتی بە کردەوە بە ئێران بدات و هەر ئەوە بووەتە هۆی زۆر بوونی نیگەرانیەکان سەبارەت بە بەڵێنەکانی بەرجام .