ئاب 07, 2018 15:18 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر ڕاوەستانی کۆمپانییە ئەڵمانییەکان بەرامبەر بە بایکۆتە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا

کاربەدەستانی ژووری بازرگانیی ئەڵمان، خوازیاری ڕاوەستان و خۆراگریی لێبڕاوانەی کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە بایکۆتە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەڵمانیی "ویرت شافتز ڤۆخە"؛ "فۆلکێر ترایەر" volker treierی بەڕێوەبەری بەشی بازرگانیی ژوریی بازرگانیی ئەڵمان (DIHK) وتی : ١٢٠ کۆمپانیای ئەڵمانی لە ساڵانی رابردوودا لقی کۆمپانییاکەیان لە ئێران دامەزراندووە کە دەبێ بۆ بەردەوام بوونی چالاکیی ئەوانە ئێمە بەرامبەر بە بایکۆتە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ڕاوەستین.

ئەم کاربەدەستە بازرگانییەی ئەڵمان وتیشی: دەبێ داکۆکی بکرێ لە سوود و قازانجەکانی کۆمپانییە ئەڵمانییەکان بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا.

"ماکس ئوتە" Max Otte لە ئەندامانی پارتی دیموکرات مەسیحیی ئەڵمانیش وتی پێشنیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران فریودەرانە و گاڵتەجاڕە.

ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی دووشەممە شەشەمی ئاگوست لە فەرمانێکدا ژمارێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێرانی بووژاندەوە. ترەمپ پاشان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە سێشەممە ٧ی ئاگوستەوە ، بایکۆتەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، زێر و ڕیاڵی ئێران جێبەجێ دەکرێ و بایکۆتی بانکی و  نەوتیش لە ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ـەوە پێ دەنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە و ئەو کەس یان ناوەندانەی کە کار لەگەڵ ئێران بەرتەسک نەکەنەوە بەرەوڕووی ئەو شتەی دەبنەوە کە کە ئەو بە "دواهاتی نالەبار" وەسفی کردووە.

وێڕای ئەو هەڕەشە و گوڕەشانە، یەکێتی ئەورووپا و و سێ وڵاتی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایانگەیاند هاوکات لەگەڵ داسەپێندرانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا، یاساکانی داخستن جێبەجی دەکەن کە لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو بایکۆتانە و داکۆکی لە چالاکیی کۆمپانییە ئەورووپاییەکان لە ئێراندایە.

 

سەرپەیڤ