دۆزرانەوەی پاشەکەوتی نەوتی لە سنووریی ئێران و پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346717-دۆزرانەوەی_پاشەکەوتی_نەوتی_لە_سنووریی_ئێران_و_پاکستان
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتیی کاتی پاکستان ڕایگەیاند کە سەرچاوەیەکی نەوتی لە نزیکی سنووری ئێران دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2018 05:49 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی پاشەکەوتی نەوتی لە سنووریی ئێران و پاکستان

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتیی کاتی پاکستان ڕایگەیاند کە سەرچاوەیەکی نەوتی لە نزیکی سنووری ئێران دۆزراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عەبدوڵلا حسێن هاروون"  وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی پاکستان ڕۆژی سێشەممە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی دۆزرانەوەی سەرچاوەی نەوتیی لە نزیکی سنووری ئێران لە پاکستاندا وتی: ڕادەی نەوتی ئەو سەرچاوەیە تەنانەت لە پاشەکەوتی نەوتیی کوەیتش زیاترە و پاکستان دەکاتە یەکێک لە ١٠ وڵاتی گەورەی خاوەن سەرچاوەی نەوتی لە جیهاندا.

کۆمپانیای ئێکسۆن موبیلی ئەمریکایش ماوەیەک لەومەبەر ڕایگەیاندبوو دوابەدوای هەڵکەندنی قووڵ لە ناوچەیەکی نزیکی سنووری ئێران لە پاکستان ، لە دۆزرانەوەی سەرچاوەیەکی نەوتی نزیک بۆتەوە.

پاکستان ئێستاکە تەنیا ١٥%ی پێداویستیی نەوتی خۆی لە ناوخۆوە دابین دەکات و ئەو ٨٥%ی دیکەی ناچارە لە دەرەوەی وڵات بکڕێ.