ڕێککەوتنی ئێران و سووریا لەسەر هاوکاریی ئابووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i347340-ڕێککەوتنی_ئێران_و_سووریا_لەسەر_هاوکاریی_ئابووری
یاریدەری پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(هەینی) وتی: ڕێککەوتننامەی ستراتژیکی درێژماوەی ئابووریی نێوان ئێران و سووریا ڕێک و پێک و ئامادەکراوەو بەزوویی لەلایەن بەرپرسانی باڵای دوو وڵات مۆر دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2018 03:06 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران و سووریا لەسەر هاوکاریی ئابووری

یاریدەری پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(هەینی) وتی: ڕێککەوتننامەی ستراتژیکی درێژماوەی ئابووریی نێوان ئێران و سووریا ڕێک و پێک و ئامادەکراوەو بەزوویی لەلایەن بەرپرسانی باڵای دوو وڵات مۆر دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەمیر ئەمینی لەپەراوێزی دانیشتنی شاندی ئابووریی ئێران و سووریا لە دەمشق بەئاماژە بەوەی کە بنیات نانەوەی ژێرخانەکانی سووریا بەشێکە لە ڕێککەوتننامەی ستراتژیکی ئابووریی درێژماوەی نێوان ئەو وڵاتەو ئێران ، وتی: سووریا ئێستا لەسەروبەندی دەسپێکردنی وەرزی نوێی بنیات نانەوەیەو بەشی تایبەتی ئێران بەهۆی تواناو ئەزموونی باڵای دەتوانێ یارمەتی ئەو وڵاتە بدات.

یاریدەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران وتی: بابەتێکی دیکە کە لەو ڕێککەوتننامەیە خرایەبەر سەرنج، ئاڵووێری دراڤی دەرەکییە کە بڕیارە دراڤی خۆماڵی جێی پارەی دەرەکیی نێوان ئێران و سووریا بگرێتەوە.

دانیشتنی دووقۆڵیی شاندی ئابووریی ئێران و سووریا بەئامادەبوونی ئەمیر ئەمینی یاریدەری پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕێگاو بان و شارسازیی ئێران و سامر ئەلخەلیل وەزیری ئابووریی سووریا دووشەممەی ڕابردوو لە دەمشق بەڕێوە چوو.