کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لەمەڕ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348905-کۆتایی_ڕاوێژکارییەکانی_ئێران_ڕوسیا_وتورکیا_لەمەڕ_سووریا
دوهەمین خۆلی ڕاوێژکارییەکانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە ڕەوتی ئاشتی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لەبارەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژنێڤ بەرێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لەمەڕ سووریا

دوهەمین خۆلی ڕاوێژکارییەکانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە ڕەوتی ئاشتی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لەبارەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژنێڤ بەرێوەچوو.

چوارڕۆژ دوای بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕەوتی ئاستانە لە تاران وجەختی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لەسەردڕێژەی هاوکاری بۆ یارمەتی دان بە رەوتی سیاسی چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا وهاسان کاری بۆ پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە دوهەمین خۆلی ڕاوێژکاریەکانی " جابری ئەنساری" سەرۆکی شاندی ئێرانی " ئیلکساندر لاورنتیف " وتووێژکاری ڕوسی و" سیدات ئوناڵ" نوێنەری تورکیا لە ڕەوتی ئاشتی سووریا لەگەڵ دێمێستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لەمەڕ لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژنێڤ بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، لەکۆبوونەوەی ژنێڤ دا دوایین دۆخی پێشکەوتن لە ڕەوتی سیاسیی چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا بە چڕبوونەوە لەسەر دامەزرانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لێکدرایەوە. لە وتووێژەکانی ژنێڤ لەسەر وێک خستنی نێوماڵی سووریا ، ڕەوتی سیاسی و پێویستیی پاڕێزرانی سەروەریی نیشتمانیی سووریا ، ڕێک وپێک کردنی باشی داڕشتی ئەندامانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی بە جۆرێک کە بۆ لایەنە جۆربەجۆرەکان جیی قەبوڵ بێت ولەهەمان حاڵدا بەپێی ڕاستیەکانی بەردەم لە گوڕەپانی سووریا بێت و، وردیاتی هاوپێوەند بە لێژنەی یاسای بنەڕەتی وڕێک و پێک کردنی داڕشتەکانی هاوپێوەند بە یاسای بنەڕەتی سووریا بە سەرنج دانی  هەستیاریی مژارەکان وشوێنهاتەکانی قەیرانی چەند ساڵەی ئەم وڵاتە جەخت کرا.