کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی جابری ئەنساری لە ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348914-کۆتایی_ڕاوێژکارییەکانی_جابری_ئەنساری_لە_ژنێڤ
حوسێن جابری ئەنساری رۆژی سێ شەممە کۆتایی هێنا بە دووهەم خولی ڕاوێژکارییەکانی هاوڕێ لەگەڵ وتووێژکەرانی باڵای ڕووسی و تورک لە ڕەوتی ئاشتی سووریا، لەگەڵ دی میستورا سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژنێڤ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2018 04:24 Asia/Tehran
  • کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی جابری ئەنساری لە ژنێڤ

حوسێن جابری ئەنساری رۆژی سێ شەممە کۆتایی هێنا بە دووهەم خولی ڕاوێژکارییەکانی هاوڕێ لەگەڵ وتووێژکەرانی باڵای ڕووسی و تورک لە ڕەوتی ئاشتی سووریا، لەگەڵ دی میستورا سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژنێڤ .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دووهەم خولی ڕاوێژکارییەکانی حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، "ئەلەکساندر لاڤرێنتێف" و "سیدات ئونال" وتووێژکارانی باڵای ڕووسیاو تورکیا لەڕەوتی ئاشتیی سووریا لەگەڵ "ستێفان دی میستورا"ی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژنێڤ بەڕێوە چوو.

لەو دانیشتنەدا دواڕەوشی پێشکەوتن لە پرۆسەی سیاسی چارەسەریی قەیرانی سووریا بەتیشک خستنەسەر پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتی تاووتوێ کرا.

سوری-سوری بوونی پرۆسەی سیاسی و پێویستیی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی یەکپارچەی سووریاو پێویستیی ڕێک کردنی هاوتەریبی پێکهاتەی ئەندامانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی بەچەشنێک کە بۆ لایەنە جیاجیاکان قەبووڵکراو و لەهەمان کاتدا بەگوێرەی ڕاستییەکانی ئێستای گۆڕەپانی سووریا بێ، لەو دانیشتنەدا جەختی لەسەر کرا.

ئامادەبووانی ئەو دانیشتنە بڕیاریان دا، ڕێککەوتن بکرێ لەسەر گشت پرس و بابەتەکانی هاوپێوەند بە لێژنەی یاسای بنەڕەتی لەچوارچێوەی هەگبەیەکی یەکپارچەدا.

لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی سێ وڵاتی گەرەنتیکاری ڕەوتی ئاشتیی سووریا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن بە پێکهێنانی گرووپێکی کاریی تەکنیکی لە کارناسانیان بوارخۆش بکەن بۆ سەرکەوتنی ڕاوێژکارییە هاوبەشەکان لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان بەمەبەستی ئاسانکردنی ڕەوتی دەسپێکرانی هەرچی خێراتری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا .

هەروەها لەسەرئەوە ڕێککەوتن کرا کە سێهەم خولی ئەو ڕاوێژکارییانە لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵی زایینی بەڕێوە بچێ.

بەرلەوە، دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەچوارچێوەی دانوستانەکانی "ڕەوتی ئاستانە"سەبارەت بە قەیرانی سوریا بەمیوانداریی تاران، بۆ پێوشوێن گرتنی پرۆسەی سیاسیی چارەسەریی قەیرانی سوریا، لەسەروبەندی ڕزگارکرانی ئیدلەب وەک یەکێک لە دواناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تیرۆریستان لە سوریا رۆژی هەینی حەوتی سیپتەمبەر لە تاران بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی ئاشتیی سوریا لەتاران، بەپێداگری لەسەر پێبەندبوونیان بە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەو هەروەها ئامانج و یاساکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ڕایانگەیاند؛ ئەو یاساو پرەنسیپانە لەلایەن هەمووانەوە دەبێ ڕێزیان لێ بگیردرێ.