شەمخانی : پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی کارتێکەری نیە لەسەر هاوکاری ئێڕان وڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i351998-شەمخانی_پیلانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_کارتێکەری_نیە_لەسەر_هاوکاری_ئێڕان_وڕوسیا
دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وتی: ئاستی هاوکاری وهەڵوێستی هاوبەشی تاران ومسکۆ پێشان ئەدات، دەورگیڕان ویاری کردنی نەرینی رژێمی زایۆنی وکردەوە کرێتەکانی کارتێکەری لەسەر هاوکاری ئێران وڕوسیا دا نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2018 15:14 Asia/Tehran
  • شەمخانی : پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی کارتێکەری نیە لەسەر هاوکاری ئێڕان وڕوسیا

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وتی: ئاستی هاوکاری وهەڵوێستی هاوبەشی تاران ومسکۆ پێشان ئەدات، دەورگیڕان ویاری کردنی نەرینی رژێمی زایۆنی وکردەوە کرێتەکانی کارتێکەری لەسەر هاوکاری ئێران وڕوسیا دا نیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی شەمخانی" ڕۆژی دوشەممە لە دیداروچاوپێکەوتنی " ئیلکساندر لاورتنیف " نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کاروباری سووریا لە تاران بە ئاماژەدان بە هەوڵی بڕێک لەوڵاتان بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی مەیدانی خۆیان لە سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسە وئامێرەکانی سیاسی پیداگری کرد: وڵاتانێک کە یاسای بنەڕەتیان نیە ویا هەموو وادەو بەڵینەکانی یەک لایەنە بنپێ دەکەن، ناتوانن خیرخوازی خەڵکی سووریا ویارمەتیدەری ئەمنیەتی ناوچە بن. شەمخانی پیداگری کرد: ئیران وڕوسیا سەرەڕای پێ وشوێن گرتنی چالاکی ڕەوتەکانی سیاسی ، بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکانی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمیش درێژە پێ ئەدەن . دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بایکۆتەکانی ئەمریکا هەل ودەرفەتێکی باشی لەبەردەم کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆتایی دان بە ئاکار وڕەفتارە زۆربێژانەکانی ئەم وڵاتە رەخساندووە، ڕایگەیاند : دەبێ به کەڵک وەرگرتن لە کۆدەنگی بەدی هاتوو لە ناوکۆمەڵگەی جیهانی ، ڕەوتەکانی بە پێی کۆتایی دان بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانەی ئەمریکا لە چەکی ڕۆخێنەر ی دوڵار، لەدژی سەربەخۆیی وڵاتانی گەڵاڵە ڕێژی کردو خێرا جێ بەجێ کرد.  ئیلکساندر لاورنتیف" یش لەم دیدارەدا بە پشتیوانی لە دەوری کاراو سازەندەی ئێران لە ڕەوتی سیاسی بەدی هاتووی ئاشتی لە سووریا وتی: بە هێزکردن وبەردەوامی هاوکاری سیاسی وئەمنیەتی ئێران ومسکۆ لە سووریا هەتا سەقامگیر کرانی تۆکمە وتەواوی پاوەجیی وئەمنیەت ، داخوازی ڕوسیایە . لاورنتیف هەروەها پشتیوانی ڕوسیا لە ئێرانی لە بەرانبەر بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکای ڕاگەیاند .