جەهانگیری : لە هەڵس وکەوتی ئەورووپا لەبەرامبەر بەرجام ڕازی نین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356034-جەهانگیری_لە_هەڵس_وکەوتی_ئەورووپا_لەبەرامبەر_بەرجام_ڕازی_نین
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : بە هیچ لەونێ لە هەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان لەبەرامبەر بەرجام رازی نین ، ئەوان ئەیانتوانی بەبڕشتانە تر بجووڵنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2019 14:58 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : لە هەڵس وکەوتی ئەورووپا لەبەرامبەر بەرجام ڕازی نین

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : بە هیچ لەونێ لە هەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان لەبەرامبەر بەرجام رازی نین ، ئەوان ئەیانتوانی بەبڕشتانە تر بجووڵنەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، ئیسحاق  جەهانگیری  جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبونەوەی هاوبەشی  ئەمڕۆی کۆڕی دەوڵەتن لەگەڵ پارێزگاران وتی :  هەروەها  هەوڵی ئەورووپییەکان لە باری هەڵوێست گرتنی سیاسی لەبەرامبەر داکۆکی کردن لە بەرجام و چوونەدەری ئەمریکا،  جێی ڕەزامەندییە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئەورووپییەکان  بە هیچ لەونێ وایان بیرنەدەکردەوە کە سەربەخۆیی ئەوان  لە بواری بانکی و ئابووری لە بەرامبەر ئەمریکا خەوشێندرابێت کە هەندێ لە کومپانییەکانیان  ناچار بن لەجیاتی پەیڕەوی کردن لە بڕیارەکانی ئەورووپا لە سیاسەتەکانی ئەمریکا پەیڕەوی بکەن .