ئێران یەک لە چوار وڵاتی بەرهەم هێنەری دەرمانی"فاکتۆری هەشت" ـە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357104-ئێران_یەک_لە_چوار_وڵاتی_بەرهەم_هێنەری_دەرمانی_فاکتۆری_هەشت_ـە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، یەکەی بەرهەم هێنانی فراوانی دەرمانی "فاکتۆری هەشتی مرۆیی بەداڕشتی نوێ" بۆ چارەسەریی نەخۆشانی هێمۆفیلی لە شاری مەشهەد، باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، دەس پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2019 13:31 Asia/Tehran
  • ئێران یەک لە چوار وڵاتی بەرهەم هێنەری دەرمانی

هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، یەکەی بەرهەم هێنانی فراوانی دەرمانی "فاکتۆری هەشتی مرۆیی بەداڕشتی نوێ" بۆ چارەسەریی نەخۆشانی هێمۆفیلی لە شاری مەشهەد، باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، دەس پێ کرا.

"فاکتۆری هەشت" یان "ئەی ئێچ ئێف" پرۆتۆئینێکە کە لەکاتی پێویستدا یارمەتیدەرە بۆ دەڵەمەبوونی خوێن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، دەرمانی فاکتۆری هەشتی مرۆیی بەداڕشتی نوێ تەنیا لە سێ وڵاتدا بەرهەم دەهێنرا بەڵام بە وەگەڕخرانی هێڵی بەرهەم هێنانی لە مەشهەدیش ئێستا ئێران چوارەمین وڵاتی بەرهەم هێنەری ئەو دەرمانە لە ئاستی جیهاندایە.

بە چوونەسەری بارستای بەرهەم هێنانی ئەو دەرمانە لەمارسی٢٠١٩وە لە ئێران، ئەو بەرهەمە بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە دەکرێ.