روحانی : گەلی ئێران لەبەرامبەر دوژمنان بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360209-روحانی_گەلی_ئێران_لەبەرامبەر_دوژمنان_بەهێز_و_پاوەجێ_خۆڕاگری_کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : گەلی ئێران بە پەبڕەوی کردن لە فێرکارییەکانی ڕەسووڵی خودا(د.خ) لەبەرامبەر دوژمنی مروڤایەتی سەری دانەنواند و بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2019 11:52 Asia/Tehran
  • روحانی : گەلی ئێران لەبەرامبەر  دوژمنان بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : گەلی ئێران بە پەبڕەوی کردن لە فێرکارییەکانی ڕەسووڵی خودا(د.خ) لەبەرامبەر دوژمنی مروڤایەتی سەری دانەنواند و بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەتن لەگەڵ  بەرپرسانی نیزام، باڵوێزانی وڵاتانی   ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک  لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆژی مەبعەس،  شکۆی یەکێتیی و هاوکاری گەل، دەوڵەت، هێزە چەکدارەکان و دامەزراوەکانی گشتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی  لافاوەکەی ئەم دواییەی بە نموونەیەکی دیکە لە پەیڕەوی کردن لە سیرەی  پڕشگنداری  پەیامبەری مەزنی ئیسلام زانی و فەرمووی:  لەم ڕووداوە  دوژمنانێک کە  بە داخستنی حسێبەکانی مانگی سوور  پێشیان بە ناردنی  یارمەتی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ  هاوڵاتییانیان گرت،  ڕوو ڕەش بوون  .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی  : ڕووڕەشان  هێشتا توانای  قەرەبووکردنی  خەساری لافاوی چەند مانگ لەمەوبەری ئەمریکایان نییە ، بەڵام  هەمووان دەبینن کە لە ئێرانی خۆشەویست دا خەڵک و بەرپرسان لە تەنیشت یەکتر ، وێرانییەکان دیسانەوە  چاکسازی دەکەن.

روحانی ، خۆڕاگری کردن لەبەرامبەر  پیلانگێڕیی دوژمنانی ئیسلام بە دژی قودس و  بەرزاییەکانی گولانی  بە دەستهاتێکی  گرینگ  بۆ گەلی ئیسلامی زانی و وتیشی :  قودس  هیچکات  نابێتە پێتەختی ڕژێمی  داگیرکەرو جەولانیش  لە سووریا جیا نابێتەوە و دوژمنان ناتوانن  گەلانی موسوڵمان لەبەرامبەر ڕژێمی دەست درێژکار و داگیرکاری زایۆنیستی ، بە چۆک دابێنن.