وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i362845-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_سەردانی_پاکستان_دەکات
وەزیری دەرەوە ی ئێران لە درێژە ی وتووێژە ئاسیایەکانی بڕیارە سبەینێ پێنج شەم بچێتە پاکستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2019 11:42 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات

وەزیری دەرەوە ی ئێران لە درێژە ی وتووێژە ئاسیایەکانی بڕیارە سبەینێ پێنج شەم بچێتە پاکستان.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیون، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەفەرە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای پاکستان دیدار دەکات و سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و گرینگترین پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژ دەکات.

زەریف دوازدەی مانگی مەی ، سەفەری  خۆی لە تورکمەنستانەوە دەست پێکرد و دوایی سەردانی هیند و ژاپۆن و چینی کرد.

زەریف  هەژدەی مانگی مەی پیکەنی بەرەو تاران بە جێ هێشت.

دوایین گۆڕانکارییەکانی بەرجام و هەوڵی یاسایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوە ی  بێ بەڵێنی و یاسا شکێنییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و جێ قەبووڵ نەبوونی هەوڵی ئەورووپییەکان لە جێبەجێ کردنی بەرجام  تەوەرەی سەرەکی وتووێژی زەریف لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی تورکمەنستان، هیندستان، ژاپۆن و چین بوو  . 

لێکدانەوە ی تەوەرەی جۆربەجۆری پێوەندی  دوولایەنە و گرینگترین پرسەکانی ناوچەیی و نێودە وڵەتی لە بابەتە کانی دیکەی وتووێژەکان لەم چاوپێکەوتنانە بوو  . 

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  ئەم دواییە هەوڵی دنە دەرانە و ئاڵۆزی چێکەرانە و نایاسایی زۆر لەوان کشانەوە لەبەرجامی، ئەنجام داوە.