ته‌مووز 07, 2019 16:45 Asia/Tehran
  •  ئێران مافی خۆی بو بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزمی ئابووری ئەمریکا بە پارێزراو دەزانێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : تاران مافی بەکار گرتنی کردەوەی یاسایی لە چوارچێوەی بەرجام بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر تڕوڕیزمی ئەمریکا بە پارێزراو دەزانێ

موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی   ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە  پەیجی خۆی  لە توئیتر  وێڕای  ئاماژە  بە  کۆتایی دەرفەتی  60  ڕۆژەی  تاران  بە ئوروپاییەکان  بۆ جێ بە جێ کرانی  بەڵێنەکانی بەرجام و دەسپێکی هەنگاوی  دووهەمی  کەم کردنەوەی  بەڵێنەکانی بەرجامی  ئێران  وتیشی  :  کوماری  ئیسلامی  ئێران خەریکی  هەڵگرتنی  دووهەمین  خولی  هەنگاوگەلی  چارەسەر کردنی  خۆی بە هۆی پاراگرافی  36  برجامە .  زەریف  وتیشی  هەموو ئەو هەنگاوانە  تەنیا  لە کاتی  پێبەندی  سێ  وڵاتی  ئوروپایی  ئینگلیز  فەڕانسە  و ئاڵمان  بە بەڵێنەکانیان  دەگەڕێتەونە .  وەزیری  دەرەوەی  ئێران  هەروەها  بە ناردنی توئیتێکی  دیکە  نووسی  :  یەکێتیی ئوروپا  و  سێ  وڵاتی  ئوروپایی  کە  ئەرکەکانی خۆیان بە پێی  بەرجام بۆ وێنە  دوای چوونە دەری   ئەمریکا  لە بەرجام  جێ بە جی نەکردووە  دەبێ لانیکەم   لە کردەوەکانی توڵە سەندنانەی ئێران بە پێی پاراگرافی 36 بەرجام  لە ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤوکی لە تاران  لاگری سیاسی  بکەن .  زەریف  وتیشی  سێ  وڵاتی  ئورپایی  هیچ بیانوویەکیان بو  خۆبورادن  لە  لەبەر گرتنی هەڵوێستیکی  سیاسی  پتەو  بۆپ اراستنی  بەرجام و بەرەنگار بوونەوەی  یەکلایەنە خوازی  ئەمریکای نیە .  سەید عەباس  ئێراقچی  جێگری سیاسی  وەزیر یدەرەوەی  ئێران  ئەمڕۆ  یەکشەمە  بە ئاماژە بە  کۆتایی دەرفەتی  60  ڕوژەی  تاران بە ئوروپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی بەرجامی  وتی :  ئێران  ئە بڕگەگەلەی کە لە بەرجام  سەبارەت بە  پێتاندن  هاتووە  ئیدی  لەبەر چاو ناگرێت  و   پیتاندن  پەرە  پێی  ئەدات .  ئێراقچی  وێڕای جەخت کردن  لەسەر ئەوەی کە  ڕەوتی  کەم کردنەوەی  بەڵێنەکانی  ئێران   هەنگاوێک لە پێناو  پاراستنی بەرجامە  وتیشی :  ئەگەر وڵاتانی  ئوروپایی  داخوازیەکانی ئێران لەبەرچاو نەگرن  تاران  دوای کوتایی  60  ڕوژ  ،هەنگاوی  سێهەمی  هەڵدەگرێت .

سەرپەیڤ