دەس بەکار بوونی چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی مافی مڕۆڤی ئیسلامی لە تاران
چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی مافی مڕۆڤی ئیسلامی بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێرانی و ژۆمارێک لە زانستوەرانی وڵاتانی ئیلامی ڕۆژی یەکشەمە لە تاران دەستی بەکار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران خۆش کردنی بوارێکی زانستی بۆ دەرباز بوون لە وتووێژی مافی مڕۆڤی ڕۆژئاوایی و مەودا گرتن لە هەڵس و کەوتی ناچالاکانە لە گەڵ ئەو پرسە و بوار خۆش کردن بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئولگووی ئیسلامی مافی مڕۆڤ لە سەر بنەمای دادگەری و کەرامەتی ئینسانی لە ئامانجەکانی بە ڕێوە بردنی ئەو دانیشتنەیە . پێنجی ئووت لە ساڵی 2008 بە پێی پێشنیاری ئێران و پەسەند کرانی لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وەک ڕۆژی مافی مڕوڤی ئیسلامی و کەرامەتی ئینسانی ناودێری کراوە . ئەم ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی پەسەن کرانی ئاگادارینمەی مافی مڕۆڤ لە ڕوانگەی ئیسلام لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە پ ێنجی ئووتی ساڵی 1990 ە . وڵاتانی ئیسلامی لەو ڕۆژەدا بۆ یەکەمین جار توانیان لە چوارچێوەی بەڵگەیەکی هاوشێوە بەڵگەگەلی مافەوانی نێونەتەوەیی هاوچەرخ ڕوانگەی ئیسلامی لە بواری مافی مڕوڤەکان و بەڵێنەکانی دەوڵەتانی ئیسلامی لەو بارەوە بە شێوازی مافەوانی بەیاننامەیک تۆمار بکەن .