ئاب 16, 2019 15:22 Asia/Tehran
  • زەریف : دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانیەکە نایاسایی بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی دوو نامەی باڵوێزخانەی تاران لە لەندەن بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا ، بانگەشەی حکومەتی ئەم وڵاتەی لە بارەی پێشێلکردنی یاساکانی بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لە لایەن نەوتهەڵگری ئێرانیی رەتکردەوە .

محەممەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لەسەر توویتەر نووسی : باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بە ئاگاداریی وەزاڕەتی دەرەوە  ی ئینگلیسی گەیاند کە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا ئێران ناگرنەوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا بۆ داکۆکی لە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا جەختی کردەوە : هیچ شتێک نەگۆڕاوە و راگرتنی نەوتهەڵگری گریس - یەک سەتی سەت نایاسایی بووە .

 وەزاڕەتی دەرەوەی  بەریتانیا بە دوای ئازاد کرانی نەوتهەڵگری راگیراو لە جەبەل تاریق ، بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئێران بەڵێنی داوە ئەم گەمیە بەرەو سوریا نەچێ .

 بەرلەوە ، محەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە ناکامیی ئەمریکا لە رێگرتن لە ئازادکرانی گەمی گریس - یەک گوتبووی : سیساسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لە بردنەپێشی ترۆریسمی ئابووریی رووبەڕووی نوشوستی بووە .

پێچەوانە کەندو کۆسپ نانەوەی ئەمریکا و هەنگاوە گرژی سازکەرەکانی بەریتانیا ، دادگای باڵای ناوچەی جەبەل تاریق رۆژی پێنجشەممە دەنگی دا بە ئازاد کرانی خێرای نەوتهەڵگری گریس - 1 هەڵگری نەوتی ئێران .

سەرپەیڤ