پیداگری وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان وچین لەسەر قوڵ بوونی پێوەندیە دوولایەنەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367724-پیداگری_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێڕان_وچین_لەسەر_قوڵ_بوونی_پێوەندیە_دوولایەنەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان و وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لەسەر گەشە وپەرە وقوڵ بوونی پێوەندی دوو لایەنە لە بەشە سیاسی ، ئابووری ، تیجاری وفەرهەنگییەکان ووزە پیداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 14:49 Asia/Tehran
  • پیداگری وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان وچین لەسەر قوڵ بوونی پێوەندیە دوولایەنەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان و وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لەسەر گەشە وپەرە وقوڵ بوونی پێوەندی دوو لایەنە لە بەشە سیاسی ، ئابووری ، تیجاری وفەرهەنگییەکان ووزە پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە دیدار وچاوپێکەوتنی ڕۆژی دوشەممەی محەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وانگ یی وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە پیکەن ، دوولایەن لە بارەی گرینگترین پرس ومەسەلە دوولایەنەکان ، ناوچەیی ونێودەوڵەتی وتووێژیان کرد وبیروڕایان گوڕیەوە. وانگ یی وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لەم دیدارەدا ، بەرجامی بە دەستکەوتی گرینگی دیپلۆماسی ونەما وهێمای چەند لایەنە خوازی زانی وبە ڕەت کردنی هەرجۆرە یەک لایەنە خوازی ، ورەی چین بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران وکۆمەڵگەی جیهانی بۆ پاڕاستنی ئەم دەستکەوتە گرینگە نێودەوڵەتیە ڕاگەیاند . وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە سەرووی شاندێک گەیشتە پیکەن ، ولەلایەن کاربەدەستانی چینەوە پێشوازی لیکرا. زەریف دوای دوو ڕۆژ بوون لە پیکەن ، دەچێتە ژاپۆن و ماڵیزیا.