ئاب 28, 2019 12:08 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی ژاپۆنی کردووە، چاوی کەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

لەدیداری رۆژی چوارشەممەی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ "ئابە شینزۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، دوو لایەن سەبارەت بەدواگۆڕانکاریی هاوپێوەند بە جێ بەجێکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وهەروەها کێشەو ناکۆکییەکانی ناوچەو ڕێگاکانی کەمکرانی ئەو کێشەو ئاستەنگانە وتووێژیان کرد.

زەریف پاش ئەو چاوپێکەوتنە لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەر نووسی: لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن وتووێژگەلێکی سازندە ئەنجامی گرت سەبارەت بەبردنەپێشی پەیوەندیی زۆرشیاوی تاران و تۆکیۆ، کەمکرانی کێشە لەکەنداوی فارس  و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ خەڵکی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەسەردانی بۆ مالزیا وتی: دەسپێشخەریی دیپلۆماتیکی ئێران لەمالزیا درێژەی دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو(سێ شەممە) پێش سەفەر بۆ ژاپۆن، گەیشتە چین و لەگەڵ "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد.

زەریف لە درێژەی گەشتە ئاسیاییەکەیدا بڕیارە بەرەو مالزیا بکەوێتەڕێ.

سەرپەیڤ