ڕێبەری باڵای شۆڕش: ڕێپێوانی ئەربەعین تادێ جیهانیتر دەبێ
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێپێوانی ئەربەعین تادێ زیاتر جیهانی دەبێ، فەرمووی: مەنتق و پەیامی ئیمام حوسێن(ع) ڕزگاریدەری جیهان لە دەسەڵاتی بەرەی کوفر و ئیستکبار دەبێ.
"حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی" ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی رۆژی چوارشەممە لەڕێوڕەسمی سوپاس وێژی لە میوانداریی خاوەن موکبانی عێراقی و خزمەتگوزارانی ڕێپێوانی ئەربەعین، ئەو ڕێپێوانەی بە پرسێکی دەگمەن و جیهانی و بوارخۆشکەری پەرەی مەعریفەتی حوسێنی و پێکهێنانی ژیاری نوێی ئیسلامی ناوبرد و فەرمووی: ئیمام حوسێن(ع) تەنیا تایبەت بە شیعەکان نییە بەڵکوو هی هەموو مەزهەبە ئیسلامییەکان بریتی لە شیعە، سوننەو هی مرۆڤایەتییە بۆیە کەسانی غەیرەموسڵمانیش بەشداری ڕێپێوانی ئەربەعین دەبن.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی: ئەگەر پتانسێل وتوانا لەژمارنەهاتووەکانی گەلانی موسڵمان لەرۆژاوای ئاسیاو باکوری ئەفریقا، یەکبگرن و لەکردەوەدا ئەوە بسەلمێنن، ئەوکات مانای ڕاستەقینەی مەزنایەتی خودایی و ژیاری مەزنی ئیسلامی بۆ جیهانیان ئاشکرا دەبێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بەوەی کە گیان و دڵی دوو نەتەوەی ئێران وعێراق، گرێدراوی یەکترە، فەرمووی: دوژمنان هەوڵی زۆریان دا بۆ دووبەرەکی نانەوە لەنێوان گەلانی دوو وڵاتدا بەڵام لەسای لوتفی خوداوە نەیانتوانی و لەمەودواش ناتوانن، چونکە هۆکاری سەرەکیی پەیوەستکەر و یەکخستنی دوو نەتەوەی ئێران و عێراق، بڕوا بە خودای باریتەعالاو خۆشەویستیی ئالوبەیت(علیهم السلام) و خۆشەویستی بەرامبەر ئیمام حوسێن(ع) ـە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەبیرهێنانەوەی چل ساڵ پیلان و هەڕەشەو بایکۆتی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لەدژ گەلی ئێران، فەرمووی: سەرباری گشت ئەو پیلان و دهۆیانەو بەکوێریی چاوی ئەوان، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەمامێکی لاواز، ئێستا بووە بە دارێکی بەهێز کە بەرهەم و دەسکەوتەکانی تادێ ڕوو لە پەرەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە کۆتایی وتەکانیدا بەئاماژە بە دروشمی ئامادەبووانی کۆڕەکە بۆ لەناوچوونی ئەمریکاو رژیمی زایۆنی، پێی داگرت: بەلوتف و کەرەمی خوداوەند، ئەو دروشمانە لەداهاتوویەکی نزیکدا دێنەدی و ئۆممەتی ئیسلامی بەسەر دوژمنەکانیدا سەردەکەوێ.