پشتیوانی ڕووسیا لە دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i369236-پشتیوانی_ڕووسیا_لە_دەسپێشخەری_ئێران_بۆ_دابین_کردنی_ئاسایشی_کەنداوی_فارس
وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا وتی: وڵاتەکەی پشتیوانی دەکات لە گەڵاڵەی دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆز .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2019 13:27 Asia/Tehran
  • پشتیوانی ڕووسیا لە دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس

وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا وتی: وڵاتەکەی پشتیوانی دەکات لە گەڵاڵەی دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆز .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ،" میخائیل بوگدانۆف " وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە وتی: مسکۆ پشتیوانی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی تاران - بەناوی دەسپیشخەری ئاشتی هۆرمۆز - بۆ دامەزرانی هاوپەیمانی لەمەڕ بەدی هێنانی پاوەجیی لە دۆخی کەنداوای فارسە. "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانی خوێدا لە ناوکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، وێڕای دیاری کردنی هەڵوێستی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێران ، گەڵاڵەی ئاشتی ناوچەیی بەناوی " دەسپێشخەری ئاشتی هۆرمۆز" یا " هاوپەیمانی ئۆمید"ی هێنایە ئاراوە.